‌مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات

وێستگە ستایل-


بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی نوێ دەركەوتووە بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان لەشەودا ئارەزووی خواردنی شیرینیەكان زیاد دەكات كەئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بەشەكرە.


بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە كەلەلایەن زانكۆی ستراسبۆرگ بەهاوكاری زانكۆی ئەمستەردام ئەنجام دراوە و تاقیكردنەوەكان لەسەر مشكی تاقیگە ئەنجام درا دەركەوتووە تەنیا یەك كاتژمێر لەبەركەوتنی ئەو تیشكە شینەی بەهۆی بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنیەكانەوە دروست دەبێت كاریگەری هەیە لەسەر زیادبوونی ئارەزووی خواردنی خۆراكی ناتەندروست و رێژەی شەكر لەخوێن.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان لەشەودا وادەكات  رێژەی شەكری ناوخوێن بەرزبێتەوە بۆسەروو ئاستی ئاسایی و جەستە توانای چارەسەركردنی شەكری نەبێت و ئەوەش نیشانەیەكە بۆ ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:09:30:17/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 4604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل