‌هۆشداری لە ئالودەبوونی باڵندەكان بە ماددەی هۆشبەر دەدرێت

وێستگە ستایل-


پۆلیسی ویلایەتی "تینیسی" ئەمەریكی هۆشداری دەدات و داوا دەكات ماددەی هۆشبەر فڕێ نەدرێتە ناو توالێتەوە چونكە بەهۆیانەوە قاز و تیمساح و مراویەكان ئالودە دەبن و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت.

زۆرێك لەو كەسانەی كە كاتێك لەلایەن پۆلیسەوە هەوڵی دەستگیركردنیان دەدرێت بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر هەوڵی ئەوە دەدەن ماددەكان بخەنە ناو توالێت و زێرابەكانەوە بۆ ئەوەی ڕزگاریان ببێت لێی و دەستگر نەكرێن، وبەڕێوبەری پۆلیسی شاری "لۆریتۆ" لەڕێی پۆستێك كە لە هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاویكردۆتەوە تیایدا داوای ئەوە دەكات كەس ئەم ماددانانە فڕێ نەداتە ناو ئاوەڕۆكانەوە چونكە كۆتایی ئەم ئاوانە دەگات بەو شوێنانەی كە قاز و مراوی تیادا دەژی و ئەمەش زیان بە ئاڵەكان دەگەبەنێت.

ئەم بابەتە زۆر زوو بووە باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و زۆر كەس ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە لەسەر ئەم بابەتە زانیاریان نەبووە و نەیان زانیوە بەهۆی ئەم هەڵەیەوە زیان بە ئاژەڵەكان دەگات.


PM:03:19:17/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 3064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌