‌هۆکارەکانی شەرمەزارکردنی بوک لەمانگی هەنگوینیدا

وێستگە ستایل-


چوونە نێو ژیانی هاوسەری و دەسپێکی مانگی هەنگوینی بەشێکە لە خەونەکانی خانمان، کە دوور لە هاوڕێ و کەسانی نزیکی کاتێکی خۆش بەڕێبکات لەگەڵ هاوبەشی ژیانی، بەڵام زۆرجار خانمان بەهۆی ترسیانەوە لە شتێک کە پەیوەندی بە خودی خۆیانەوە هەیە تووشی شەرمەزاری دەبن و ناتوانن چێژ لە ژیانی سەرەتای هاوسەرگیریان ببینن.
 
یەکێک لە خاڵە سەرەکیەکان زیادبوونی کێش و قەڵەویە، کە خانمان هەمیشە ترسیان هەیە تووشی شەرمەزاری ببن ڕووبەڕووی قسەی ناخۆش ببنەوە، یاخود تەنها بەشێکی لەشیان قەڵەوە یان تووشی سیلیویت بووە واتە پێستەکە کشاوە بەهۆی دابەزینی و زیادبوونی كێشیەوە.

ڕاستە تۆ دەتوانیت ئەم کێشەیە پێش کاتی دیاریکراو چارەسەربکەیت و کێشی خۆت دابەزێنیت، لەڕێگەی پەیڕەوکردنی ژەمی خۆراکی تەندروست و ئەمجامدانی وەرزشی ڕێکوپێک و هەوڵ و ماندووبوون، بەڵام هەمیشە ئەوەت لەیادبێت کە هاوسەرەکەت تۆی خۆشدەوێت بەهەموو شێوازێکی تۆی قبوڵە.
 
پێویستە تۆش متمانەت بەخۆت هەبێت و هەرگیز هەوڵمەدە باس لە عەیبەکانی خۆت بکەیت خودی خۆت شەرمەزار بکەیت.


AM:11:53:17/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 17452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌