‌ئەو ڕەفتارانەی وەک کەسێکی لاواز دەرتدەخات

وێستگە ستایل-

ڕەفتاری مرۆڤەکان زۆر گرنگە و کەسایەتی ئەو مرۆڤە دەردەخات لەڕووی دەروونیەوە، ڕەنگە کەسانێک بەهۆی ڕەفتارەکانیانەوە کاریگەریەکی سلبی لەناو کەسانی چواردەوریان دروست بکەن لەسەر خودی خۆیان یاخود بە پێچەوانەوە.

شەش رەفتار هەن ئەنجامدانیان مانای وایە تۆ کەسێکی لاوازیت و هیچ توانات نیە، هەوڵبدە بەپەلە ئەو ڕەفتارانەت بگۆڕە.

1-گفتوگۆکردن بەدەنگی بەرز مانای وانیە تۆ کەسێکی زاڵیت و گرنگیت، بەپێچەوانەوە پێناسەی تری لای کەسانی چواردەورت هەیە وادەردەکەویت کە دەتەوێت هەستە ڕاستەقیەنەکانت بشاریتەوە و کەسێکی لاواز خۆت دەردەخەیت.

2-زۆر شەرم کردنی بێ سنور بەتایبەت بۆ خانمان، ڕاستە گرنگە مرۆڤ بە ڕێز بێت و ئاگاداری ڕەفتارەکانی بێت، بەڵام زیاد لە سنور شەرم کردن دەبێتە هۆی لاواز دەرخستنی تۆ، بۆ نمونە هەندێک کەس بەهۆی شەرمەوە ناتوانن داوای مافی خۆشیان بکەن.

3-زۆر شکات کردن و سکاڵا کردن لە هەموو کارێک و هەتا ئەگەر کارێکی زۆر هیچیش بێت، مانای وایە بەرپرسیاریەتی و پێهەڵناگیرێت و لاوازیت.

4-شاردنەوەی هەستەکانت بەشێوەیەکی زیاد لە پێویست بەرامبەر کەسانی چواردەورت، جا ئایا هەستی خۆشی بێت یان ناخۆشه، یاخود کارێک بەدڵ نیە بەرامبەر دەکرێت بێدەنگ دەبیت هەستی ناخۆشی خۆت دەرنابڕیت، ئەمە هەڵەیە لاوازی تۆ دەردەخات.

5-جێبەجێکردنی هەموو کارێکی چواردەورت بەبێ دەربڕینی یەک وشە یان بیروڕایەک، دیسان نیشانی لاوازی تۆ دەردەخات و کەسانی چواردەورت تۆیان بە گێل دێتە پێش، چونکە تەنها فەرمان جێبەجێدەکەیت.

6-نەبوونی توانای بڕیاڕدان لەسەر ئەو کارانەی پەیوەندی بە خودی خۆتەوە هەیە، متمانەت بە خۆت نیە توانای گۆڕینەوە بیروڕات نیە، هەموو ئەمانە نیشانەی لاوازی تۆیە.


AM:11:48:17/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 6708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌