‌بۆ هاوسەران.. پێش نوستن هەندێک هەڵە ئەنجام مەدەن

وێستگە ستایل-

لەگەڵ هاوسەرەکەت شەوانە لەسەر جێگای خەوتنتان تەماشای تەلەفیزیۆن دەکەن یان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یان سەرقاڵی مۆبایل و سەیرکردنی وێنە کۆمەڵێک کاری ترن بۆ ئەوەی خۆتان سەرقاڵ بکەن تا خەوتان لێدەکەوێت، بەڵام ئەمە کارێکی هەڵەیە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئارەزووی سێکسیتان.

تۆ و هاوسەرەکەت پاش ڕۆژێکی درێژ هەست بە ماندووبوون و بێزاری دەکەن، بەڵام پێویستە بە ئاگابن لەوەی هەندێک ڕەفتار دەبێتە هۆی ئەوەی توانا و ئارەزووی سێکسیتان لەناوبەرێت، کە یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکانی هاوسەرگیری.

1-ئەو کەسانەی کاری ڕۆژانەیان جیادەکەنەوە ژیانی تایبەتی خۆیان کەسانێکی ئاسوودەن هەمیشە، هەربۆیە هەوڵبدە کارەکانت لە شوێنی کار تەواوبکە و هەرگیز  کارەکانت مەگوێزەرەوە بۆ سەر جێگاکەت، چونکە دەروونیەن و جەسەدیەن پێویست بەپشووە.

2- ئەم خاڵەیان تایبەتە بەخانمان، گۆڕانکاری لە جلوبەرگی خەودا بکە و هەوڵبدە بە شێواز و ستایلی جوان سەرنجی هاوسەرەکەت ڕابکێشیت.

3-بێگومان گفتوگۆ دەکەن، بەڵام هەوڵبدەن زیاد لە پێویست نەبێت و درێژی بە باسێکی بێ مانا مەدەن وەک کێشەی منداڵ و گرفتی ماددی، هەوڵبدەن ئەو کاتەی پێکەوە هەتانە بە ئاسوودەی و ئارامی بەڕێی بکەن و خۆشەویستی بۆ یەکتری دەربڕن، بەشێوەیەکی جیاواز.

بەکارهێنان و سەرقاڵبوون بە مۆبایلەوە وەک قسەکردن بە چات لەگەڵ هاوێیان یان تەلەفۆن کردن یەکێکە لە ڕێگاکانی لەناوبردنی ئارەزووی سێکسی، ئەگەر یەکێکتان بەکاریبهێنن یان هەردووکتان، هەوڵبدەن ئەو کاتەی پێکەوەن ڕێگامەدەن هیچ کارێک پەیوەندیەکەتان تێکبدات.
 
خانمان زۆر کات سەرقاڵدەبن بە کاری ماڵ و ڕێکخستن لەکاتی نزیکبوونەوە لە خەو، ئەمەش دەبێتە هۆی بێزارکردنی پیاوان بەشێوەیەکی زۆر، پێویستە ئاگاداری کاتی کارەکانت بیت، چونکە پەیوەندی سێکسی نێوان خۆت و هاوسەرەکەت گرنگترە.


AM:11:37:17/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 14780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل