له ئێران هاوسه‌رگیری سپی زۆر بووه
وێستگە ستایل-
هاوسه‌رگیری سپی یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی له ئێستادا له وڵاتی ئێران قسه و باسی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌ناو گه‌نجه‌كانی ئه‌و وڵاته زۆر بڵاوبۆته‌وه.
هاوسه‌رگیری سپی چییه؟
ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه واته ڕێككه‌وتن له‌نێوان كچ و كوڕ بۆ ئه‌وه‌ی به هاوبه‌شی بژین وه‌ك دوو هاوسه‌ر به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵێن نامه‌یه‌كی شه‌رعی و یاسایی له‌نێوان دوو كه‌سه‌كه‌دا هه‌بێت و هیچكامیان په‌یوه‌ست نابن به ئه‌ركه‌كانیان وه‌ك دوو هاوسه‌ر و وه‌ك ژیانی دوو هاوڕێی كچ و كور وایه كه له وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌یه.
هه‌ندێك له چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه زۆر بڵاوه له‌ناو شاره گه‌وره‌كانی ئێران و له‌وانه‌ش تارانی پایته‌خت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتگیری له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه ده‌كه‌ن بیانویان ئه‌وه‌یه ژیانكردن له ئێران زۆر قورس بووه و ئه‌مه وایكردوه لێیان به‌دوای هاوبه‌شێكی ژیاندا بگه‌ڕێن و جگه له‌وه‌ش هیچ گرێ به‌ستێكی یاسایی نیه به یه‌كیانه‌وه ببه‌ستێته‌وه و كه‌ی بیانه‌وێت ده‌توانن له‌یه‌ك جیاببنه‌وه و له كۆمه‌ڵگا یاساییه‌كان ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه ڕێگه پێدراو نییه چونكه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ داهاتووی خێزان.
سزای ئه‌م هاوسه‌رگیریه چیه به ئێران؟
هه‌ركات دوو گه‌نج ئاشكرا ببێت كه هاوسه‌رگیری سپیان كردووه ئه‌وه سزاكه‌یان هاوشێوه‌ی سزای كه‌سێكه كه زینای كردبێت.
به‌شێك له پارێزه‌ر و چالاكوانه‌كانی بواری مه‌ده‌نی ئه‌م مافه به گه‌نجان ده‌ده‌ن كه هاوسه‌رگیری سپی بكه‌ن و پێیان وایه كه خراپی دۆخی دارایی پاڵنه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كان بیر له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه بكه‌نه‌وه،و داوا ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ئه‌ویش له‌ڕێی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ باشكردنی دۆخی دارایی وڵات .
AM:09:21:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 35568
جار خوێنراوه‌ته‌وه