‌ڤیدیۆ: هه‌ردی به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-


كوڕ گۆرانیبێژ هەردی سەلامی له‌ڕێی پۆستێك له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاشكرای كردوه‌ به‌م نزیكانه‌ نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی "دڵفرۆش" بڵاودەکاتەوە.

بەرهەمە نوێکەی هه‌ردی له‌ هۆنراوە و موزیکی خۆیەتی، پێشتر هه‌ردی له‌پۆستێكی دیكه‌دا نوسیویه‌تی " دۆخەكە پێویستی بەوە بوو ڕاوەستم بیركردنەوەی زیاتر و قوڵتری دەویست دروستكردنی (جیاوازی)ئاسان نەبوو، بەڵام مەحاڵیش نەبو بۆ من بەڵگەش بۆ ئەو جیاوازیە. ئەو كارانەیەكە لە ڕابردوودا ئامادەم كردن".

هه‌ردی سه‌لامی یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ لاوه‌كان و چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری هه‌یه‌ و له‌ناو گه‌نج و لاوه‌كاندا هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌.



AM:10:50:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌