‌ڤیدیۆ: كیم له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا خه‌و ده‌یباته‌وه‌

وێستگە ستایل-

پێگه‌ی‌ میرۆر ڤیدیۆیی سه‌رۆكی كۆریای باكور "كیم جۆنگ ئون"ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسیدا خه‌و ده‌یباته‌وه‌ .

ته‌له‌فیزۆنی كۆریای باكور به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ سیاسیه‌ی‌ په‌خش كرد و له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كیم به‌ هێواشی چاوه‌كانی داده‌خات و خه‌و ده‌یباته‌وه‌ ته‌نانه‌ت به‌ ڕاده‌یه‌ك سه‌ری خوار ده‌كاته‌وه‌ و توانای گوێگرتنی له‌ وتاره‌كه‌ نامێنێتت و ناوبه‌ناو بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ری بخات كه‌ نه‌خه‌وتووه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌بڕێت.

زۆرجار كیم بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ ده‌ركردوه‌ كه‌  له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كاندا خه‌ویان لێكه‌وتووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پێگه‌ی‌ میرۆری به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ كیم بڕیاری له‌ سێداره‌دانی بۆ وه‌زیری به‌رگری پێشووی كۆریای باكوور "هیون یۆنگ  تشول " له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیدا ده‌ركردوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ خه‌وی لێ كه‌وتووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا و جارێكی دیكه‌ش له‌ هه‌مان حاڵه‌تدا سزای له‌ سێداره‌دانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرامی كۆریای باكور " كیم یۆنگ جین" ده‌ركردوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ بێ ئاگا بووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ و خه‌و بردویه‌تیه‌وه‌.



AM:10:36:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌