‌زمان کورتی هۆكار و چاره‌سه‌ر

وێستگە ستایل-

لە هەندێك منداڵی ساوا زمان کورت دەبێت واتا ژێر زمان ئەلکێتە بەشی خوارەوەی رووپۆشی ناو دەمەوە، ئەم حاڵەتە زگماکیە لە کور زیاتر روودەدات، دكتۆر ئاكۆ پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان و خۆراک و گەشەی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا كاریگه‌ری و هۆكار و چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانكردن و چاره‌سه‌ر باس ده‌كات.

زۆر جار ئه‌م حاڵه‌ته‌ کێشە دروستدەکات بۆ منداڵەکە وەک:
١. کاریگەری لەسەر شیر خواردن دەبێت.
٢. هەندێ جار دەبێتە هۆی گرفتی دەربرینی هەندێ پیت لە کاتی قسەکردن.

دەسنیشانکردنی :
زمانی منداڵەکە لکاوە بە روپۆشی ناو دەم، کە منداڵەکە زمان دەردەکات زمانی بە تەواوی نایاتە دەرەوە ئینجا بەشی پێشەوەی زمان لەت دەبێت وەک شێوەی دڵێ لێدێت وەک لە وێنەکەدا دیارە.

چارەسەر. :
ئه‌گەر گرفتی دروست کرد دەبێت نەشتەگەری بۆ بکرێت لە لایەن پزیشکی ددان یان پزیشکی نەشتەرگەری منداڵان باشترە پێش ئەوەی منداڵ فێری قسە بێت نەشتەرگەریەکەی بۆ بکرێت.


AM:10:44:10/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 1060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌