‌ وێنه‌ی‌ ئه‌و پیاوه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌ چاوه‌كانی ده‌ستدرێژی كردۆته‌ سه‌ر

وێستگە ستایل-


خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری بۆلیود "ئه‌یشا گۆبتا"  بووه‌ سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان له‌ هندستان و جیهان دوای ئه‌وه‌ی‌ خاوه‌ن ئوتێلێكی ناوداری له‌ نیودلهی پایته‌ختی هندستان تاوانباركرد به‌وه‌ی‌ ده‌ستدرێژی كردۆته‌ سه‌ری و داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كردووه‌.

ئه‌یشا تۆرٍِه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌م بابه‌ته‌وه‌ سه‌رقاڵ كردوه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ چیرۆكه‌كه‌ی‌ خۆی له‌ ئینستگرام دواتر له‌ تویته‌ر بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێك كه‌ له‌ پێگه‌ی‌ ئیندیا تایمز ی هندی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ ئه‌م خانمه‌  هه‌ندێك وێنه‌و ڤیدیۆیی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ .

صورة ذات صلة
ئه‌م خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ هندیه‌ ده‌ڵێت" ئه‌و پیاوه‌ به‌ ئاشكرا به‌ چاوه‌كانی ده‌ستدرێژی كردۆته‌ سه‌رم كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له‌ چێشتخانه‌یه‌ك نانم خواردوه‌ و چۆن ده‌كرێت پیاوێك به‌و شێوه‌یه‌ ڕه‌فتار بكات و له‌ سه‌روو یاساوه‌ بێت"

ده‌شڵێت" زۆر ڕقم له‌و پیاوه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ زۆر ته‌ماشای ناو چاوی ئافره‌تێك بكات ڕاسته‌ هیچی نه‌وتوه‌ و ده‌ستی به‌رم نه‌كه‌وتووه‌ به‌ڵام هه‌ستم به‌ ده‌ستدرێژی و توندوتیژی كرد و ئه‌گه‌ر من له‌ شوێنێكی گشتی به‌م شێوه‌یه‌ ڕه‌فتارم له‌گه‌ڵ بكرێت ئه‌وه‌ ئافره‌ته‌ ئاساییه‌كان ده‌بێت چ هه‌ستێكیان هه‌بێت"
نتيجة بحث الصور عن إيشا غوبتا

له‌ تویتێكی دیكه‌دا ئه‌یشا ده‌ڵێت" پیاوان له‌پۆلی به‌رازن و هۆكاری هه‌ست نه‌كردنی خانمانن به‌ ئارامی " له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ زۆرێك له‌ هه‌واداره‌كانی ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م شێوه‌ قسه‌كردنه‌ی‌ لێگرتوه‌.



AM:09:48:10/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 13712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل