‌نیشانه‌کانی ددان هاتن له‌ منداڵان

وێستگە ستایل-

 زۆربه‌ی منداڵان دوای ته‌مه‌نی شه‌ش مانگ ددانی شیریان ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام هه‌ندێك منداڵ کاتی له‌ دایک بوون ددانێک یان زیاتریان ڕه‌نگه‌ هه‌بێت، هه‌ندێکی تر پێش چوار مانگی دانیان دێت، به‌ڵام هه‌ندێکی تر دواده‌که‌وێت بۆ دوای یه‌ک ساڵ و  ئه‌گەر دوای تەمەنی ۱۳ مانگی ددان دەرنەهات دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆری ددان یان مناڵان بکات بۆ پشکنین ،بە شێوەیەکی‌ بەگشتی کچان زووتر لە کوڕان ددان دەردەکەن و دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی نیشانه‌كانی ده‌رهاتنی ددان له‌ منداڵان ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

 نیشانه‌کانی ددان هاتن له‌ مناڵان :
1-  زیاد بوونی ناڕه‌حه‌تی و تووڕه‌یی
2-  زۆر بوونی لیک
3-  بردنی هه‌موو شتێک بۆ ناو ده‌م و گاز لێ گرتنی
4-  ئاوسانی پووک و هه‌ستیاری پووک
5- که‌م بوونه‌وه‌ی ئیشتها، یان نه‌خواردنی هه‌ندێ خۆراک به‌تایبه‌ت خواردنی ڕه‌ق 
6-  سوور بوونه‌وه‌ یان په‌ڵه‌ له‌ سه‌ر ڕوومه‌ت ته‌نیشت ئه‌و پووکه‌ی ئاوساوه‌ 
7-  ده‌ست بردن بۆ گوێچکه‌ یان ڕاکێشانی گوێچکه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ نیشانه‌ی هه‌وکردنی گوێ بێت
8- به‌رز بوونه‌وه‌یه‌کی که‌م له‌ پله‌ی گه‌رمی له‌ش،به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌ ( ۳۸.۲) که‌متره‌ 
9- هه‌ندێكجاری زۆر که‌م هاتنه‌وه‌ی ئاو به‌ لووت و پژمین وگیرانی لووت 

سک چوون یان ڕشانه‌وه‌ یان تای به‌رز نیشانه‌ی ددان هاتن نیه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پیشانی پزیشک بدرێت.

چۆنیه‌تی مامڵه‌ کردن له‌گه‌ڵ نیشانه‌کانی ددان هاتن له‌ مناڵان :
ـــ ده‌ست هێنان به‌ پووکی منداڵه‌که‌ به‌ په‌نجه‌ی پاک و خاوێن بۆ ماوه‌ی دوو خوله‌ک 
ـــ له‌ باوه‌ش کردنی منداڵ و گێڕانی 
ـــ به‌کارهێنانی پلاسیکی نه‌رمی ددان
ـــ له‌ کاتی وونی ئازاری زۆر و چاک نه‌بوونی منداڵه‌که‌ به‌و ڕێنماینه‌ی سه‌ره‌وه‌، په‌کارهینانی شروب یان قه‌تره‌ین شافی ئازار وه‌ک پاراستۆڵ .
ـــ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی جێل و مه‌ڵحه‌می سڕکردن و ئازار به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ماده‌ی بێنزۆکانین تێدایه.


PM:12:24:09/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 1100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌