‌له‌م كاتانه‌دا بێده‌نگبه‌

وێستگە ستایل-


بێده‌نگ بوون هه‌ندێكجار باشترین بژارده‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ چه‌ند دۆخێكدا كه‌ واده‌كات بێ كێشه‌ بیت .

۱ـ کاتێکی هۆکارێکی گرنگت پێ نیە:
کاتێک تۆ بتەوێت لەبارەی شتێکەوە بدوێیت بەڵام بەڵگەی ئاشکراو هۆکاری ڕوونت پێ نیە بۆ قسەکردن لەسەری، بۆیە بێدەنگی باشترە لەوەی قسە لەسەر شتێک بکەیت کە دڵنیا نیت لێی.

۲ـ کاتێک هەست بکەیت کە وشەکانت ئازار دەرن:
زۆر جار هەندێک قسە دەکەیت بەڵام وشەکانت ڕەنگە ببنە هۆی ئازاری کەسێک، تۆ لەگەڵ خۆت ڕاستگۆیت دەتەوێت بە وتنی شتێک چاک بکەیت بەڵام ڕەنگە بێ ئاگایانە کەسێک ئازار بدەیت، جا لەم بارودۆخانە پێویستە بێدەنگی هەڵبژێریت.

۳ـ کاتێک هەست بە شەرمەزاری دەکەیت:
کاتێک لە شوێنێك هەست بە شەرمەزاری دەکەیت و هیچت نیە بۆ گوتن، لەوێدا  پێویستت بە بێدەنگبوونە چونکە ڕەنگە هیچ وشەیەک چاکی نەکاتەوە.

٤- کاتێک شوێنەکە هی تۆ نیە قسەی تێدا بکەیت.:
قسە کردنیش ژینگە و شوێنی خۆی هەیە ، کاتێک کە هەستت کرد ئەم شوێنە هی تۆ نیە تا قسەی تێدا بکەیت بێدەنگی باشترین هەڵبژاردەیە.

٥- کاتێک هیچت نیە بۆ گوتن:
هەندێک جار مرۆڤ لە گفتو گۆکردندا قسەیەک یان بۆچونێكی  پێویستی نیە بۆ گووتن، جا لەو بارودۆخانە بێدەنگ بیت باشترە.

٦- کاتێک دەتەوێت خو ڕەوشتێکی نەگونجاو بگۆڕیت:
کاتێک تێدەگەیت و هەوڵدەدەیت خووێکی خراپ بگۆڕیت بۆ خووێکی باش و خانەدانانە، زۆر جاریش بێ ئاگا دەبیت و هەمان شتی پێشتر دوبارە دەکەیتەوە، جا بۆیە پێویست ناکات ڕونکردنەوەی لەسەر بدەیت پێویستە بێدەنگ بیت هەتاوەکو کۆنترۆلی خۆت دەکەیت.

۷ـ کاتێک کە سەرزەنشت دەکرێت:
شەرت نیە تۆ قبوولکراوبیت لەلایەن هەمو کەسێک، چونکە هەر مرۆڤەو بە شێوەی خۆی بییر دەکاتەوە جا پێویست نیە لەو کاتانەی سەرزەنشت دەکرێیت تۆ وەڵام بدەیتەوە، لەم بارودۆخانە کۆنترۆل کردنی خود بەکاربێنە بۆ کۆتایی هێنان بە قسەکردن.

۸-کاتێک هەستە نەرێنیەکانت بەرزن:
کاتێک خۆت لە باری دەروونی ناجێگیر دایت و هەستی نەرێنیت هەیە بەرامبەر زۆر شت، لەوێدا پێویستە بێدەنگ بیت چونکە لەوانەیە بە وشەکانت کاریگەری نەرێنی بخەیە سەر ئەوانی تر.

۹- کاتێک دەتوانیت شتێکی بەرهەمدار بکەیت:
کاتێک کە تۆ باوەڕت بە خۆت هەیە کە شتێک یان کارێکی بەرهەمدار بکەیت و دەشی کەیت ئەمە پێویست ناکا قسەی لەسەر بکەیت ،  چونکە تۆ ئیرادەو متمانەت بە خۆت هەیە.

۱۰- کاتێک وشەکانت بە کەمی کاریگەری دەخەنە سەر کەسێك:
کاتێک تۆ هەمیشە خۆت ماندوو دەکەیت بۆ کەسێک و قسەی بۆ دەکەیت بەڵام ئەو هیچ گوێی پێ نادات،  بێدەنگ بون هەڵبژێریت باشترە لەوەی کە ماندووبوونت بە فیرۆ بڕوات.  


PM:12:15:09/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 4120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌