‌كۆكاین جگه‌ له‌ ئالوده‌ بوون مه‌ترسیه‌كی دیكه‌ش له‌سه‌ر ته‌ندروستی جێده‌هێڵێت

وێستگە ستایل-


پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی‌ میزه‌ چوڕكێ یه‌كێكه‌ له‌ كاریگه‌ریه‌ زیان به‌خشه‌كانی به‌كارهێنانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ری جۆری كۆكاین جگه‌ له‌وه‌ی‌ ده‌بێته‌ هۆی گان گرین و دروست بوونی برین له‌ناو گه‌ده‌دا.

ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه‌ تیایدا هاتوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ری جۆری كۆكاین به‌كارده‌هێنن ئه‌وه‌ مه‌ترسی توشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ میزه‌ڵدان چوار ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ ئه‌م مادده‌ هۆشبه‌ره‌ به‌كارناهێنن.

نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ میزكردنی به‌رده‌وام و هه‌بوونی خوێن به‌ میزه‌وه‌ و هه‌ستكردن به‌ سووتانه‌وه‌یه‌ له‌كاتی میزكردن، هه‌بوونی مادده‌ی‌ كیمیاوی جۆری "فیناسیتین" كه‌ له‌ دروستكردنی %80 ی كۆكاین به‌كارده‌هێنرێت هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌یه‌  و ئه‌مه‌ش واده‌كات مه‌ترسی توشبوون به‌ به‌ نه‌خۆشی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زیاد ببێت.

ئالوده‌بووه‌كانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ری جۆری كۆكاین توشی ئازاری جومگه‌ و ئێسكه‌كان ده‌بن و شانه‌ی ماسولكه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و له‌ كۆتایدا زیان به‌ گورچیله‌كانیان ده‌گات.


AM:10:56:09/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌