‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی لێبوونه‌وه‌ی‌ گۆشتی ڕووخساری نوێترین وێنه‌ی‌ خۆی بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە ستایل-


خانمه‌ ڕاگه‌یاندنكاری میسری" ڕیهام سعید" بۆیه‌كه‌مجار و دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌ وێنه‌یه‌كی خۆی له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاوكرده‌وه‌ وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ باس له‌وه‌ ده‌كرا كه‌ گۆشتی ڕوخساری به‌ ته‌واوه‌تی لێبۆته‌وه‌.

ڕیهام ئاشكرای كردوه‌ كه‌ هیچ نه‌خۆشیه‌كی پێستی نییه‌ و ڕوخساری له‌ شوێنی خۆیه‌تی و گۆشتی ڕوخساری دانه‌كه‌وتووه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ باسی لێوه‌ ده‌كرێت و داوا له‌ فۆڵۆوه‌ره‌كانی ده‌كات زیاتر نزای بۆبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاك ببێته‌وه‌.

ئه‌م خانمه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی قورسی بۆ ئه‌نجامدرا دوای توشبوونی ڕوخساری به‌ به‌كتریا و له‌ ئێستادا پزیشكه‌كان له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنیدان پێش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م به‌كتریایه‌ بگات به‌ مۆخی و بڕیار وایه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا چاره‌سه‌رێكی چڕ وه‌ربگرێت و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌بێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكه‌كان بمێنێته‌وه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی سه‌ردانكردنی قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ پزیشكه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌یدا زاڵ ده‌بن.

ڕانیا سه‌عید خوشكی ئه‌م خانمه‌ ئاشكرای كرد كه‌ نه‌خۆشی خوشكه‌كه‌ی‌ جۆرێك میكرۆبه‌ له‌ناو لوتیدا یه‌ و پزیشكه‌كان ترسیان له‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ چاو و مێشكی بگوازرێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش هیچ په‌یوه‌ندی به‌ نه‌خۆشیه‌كانی پێسته‌وه‌ نییه‌.


AM:09:18:09/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 8704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌