پیاوان لهژیانی هاوبهشدا لهم ههڵانه دوور بكهونهوه
وێستگە ستایل-
له ژیانی هاوبهشدا كۆمهڵێك كێشه و گرفت دێته پێشهوه و باشتریش وایه پیاوان لهم ههڵانه دوور بكهونهونهوه بۆ ئهوهی له گرفت و كێشه خێزانیهكان دووربن و ژیانێكی ئارامیان ههبێت.
1-كاتێك تۆی پیاو تەنها خەریكی بەدەست هێنانی خەونەكانی خۆتی و هەوڵ بۆ ئەو شتانە دەدەیت كە خۆت ئارەزووی دەكەیت خانمەكەت پشت گوێ خستوە ئەوە دڵنیابە لەوەی كە هاوسەرەكەت لێت بێزار دەبێت و كێشە لەنێوانتاندا دروست دەبێت .
2-دوور بكەوەرەوە لە بەردەوام گەڕان بە دوای پێگە سێكسیەكان چونكە ئەمە لەبەهای مرۆڤایەتی تۆ كەمدەكاتەوە لەپێش چاوی هاوسەرەكەت .
3-لەدەست نەكردنی ئەڵقەی هاوسەرگیری یەكێكی دیكەیە لەو شتانەی كە بەشێك لە خانمان پێی توڕە دەبن و ئارەزوو دەكەن ئەو پیاوەی هاوسەرگیری لەگەڵ دەكەن وەك نیشانەیەك بۆ ئەوەی كە هاوسەرگیریان كردوە ئەڵقەی لەپەنجەدا بێت .
4-پێویستە تۆی پیاو ئەوە بزانیت كە تەواوی كاتەكانت لە كاركردندا بەسەر نەبەیت و خێزانەكەت و هاوسەر و منداڵەكانت پێویستیان بەوەیە كە تۆ كاتیان لەگەڵ بەسەر ببەیت بۆ ئەوەی خۆشەویستی نێوانتان بەردەوام ڕوو لە زیاد بوون بێت .
5-كاتێك هاوسەرەكەت قسەت بۆ دەكات گوێی بۆ بگرەبە بێ نرخ لە قسەكانی مەڕوانە و كاتێك لەگەڵی دادەنیشی گاڵتەی پێ مەكە.
6-پشوەكان بەیەكەوە بەسەر ببەن و دووربكەوەرەوە لەوەی كە پشوەكانت بەتەنها بەسەر ببەیت چونكە خێزان و هاوسەرەكەت پێویستیان بەوە هەیە پشوەكان لەگەڵ تۆ بەسەر ببەن .
7-ئافرەت بەوە توڕە دەبێت بەردەوام هاوسەرەكەیی سەرقاڵی قسەكردن بێت بە مۆیایل بەتایبەت ئەو كاتانەی لە ماڵەوەیە .
8-ئافرەت ئارەزوو دەكات هاوسەرەكەی یارمەتی بدات لە بەجێهێنانی ئەركی ماڵدا و بەمە دڵخۆش دەبێت ،بەڵام كاتێك تۆی پیاو خۆت دوورە پەرێز دەگریت لە هەموو كارێك ئەوە دڵنیابە خانمەكەت ئەمەی پێ خۆش نیە .
PM:12:28:08/07/2019
ئهم بابهته 6252
جار خوێنراوهتهوه