‌ڤیدیۆ:مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك باس له‌ دۆخی ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د ده‌كات

وێستگە ستایل-



مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك كه‌ وه‌ك بانگخوازێكی ئیسلامی بانگه‌شه‌ بۆخۆی ده‌كات ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌تی له‌ یوتیوب بڵاوكردۆته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات داوای لێكراوه‌ بچێت بۆ وڵاتی سوید و چاره‌سه‌ری هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د بكات.

مه‌لا عه‌لی ده‌ڵێت"زیاد ئه‌سعه‌د باری ده‌رونی كه‌مێك خراپه‌ و هۆكاره‌كه‌شی دوور وڵاتیه‌ و باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی‌ گوێگرتنه‌ بۆ قورئات و ڕۆژه‌ ناڕۆژێك به‌ ته‌خته‌ له‌بنه‌ پێی خۆی بدات و هه‌تا یه‌ك مانگ گۆشت نه‌خوات كێشه‌ی‌ نامێنێت"

ده‌شڵێت" بۆ هه‌موتان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ زیاد ئه‌سعه‌د له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ و هه‌ر كه‌سێك داوام لێبكات بۆ چاره‌سه‌ر من له‌خزمه‌تیدا ده‌بم"


PM:12:16:08/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 12124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌