‌شووتی بۆ توشبوانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ زیانی هه‌یه‌؟

وێستگە ستایل-


شووتی وه‌ك یه‌كێك له‌ میوه‌ تایبه‌ت و به‌تامه‌كانی وه‌رزی هاوین ئاره‌زووی خواردن له‌سه‌ری زۆره‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌م میوه‌یه‌ تاچه‌ند زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، دكتۆر كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

1- به‌ پێچه‌وانه‌ی بۆچوون و ڕێنمیاییه‌ کۆن و باوه‌کان : نه‌خۆشی شه‌کره‌ ده‌توانێت شووتی بخوات ڕۆژانه‌ دوو بۆ چوار قاش ( هه‌ر قاشێک به‌قه‌ت یه‌ک کووپ بێت ) ، هه‌ر چه‌نده‌ شیرینه‌ به‌ڵام ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن دا زۆر به‌رز ناکاته‌وه‌.

2-  شووتی نابێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش : بگره‌ یه‌کێکه‌ له‌ میوه‌ باشه‌کان له‌ کاتی ڕێجیم و بۆ ڕێگری کردن له‌ زیاد بوونی کێش، بڕی ئه‌و وزه‌ی له‌ کووپێک شووتی دا هه‌یه‌ ( ٤۲ کالۆریه‌ ) به‌ڵام یه‌ک ده‌نک خورما ( زۆربه‌ی جۆره‌کانی ) نزیکه‌ی ( ٥۲ ـــ ٥۷ کالۆری ) تێ دایه‌ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و ئه‌و که‌سه‌ هه‌ست به‌ تێری ده‌کات و ناتوانێت زۆری لێ بخوات چونکه‌ قه‌باره‌که‌ی گه‌وره‌یه‌ .


PM:03:31:07/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌