‌جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی زیان به‌ خانه‌كانی مێشك ده‌گه‌یه‌نێت

وێستگە ستایل-


زاناكان له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌ماره‌ خانه‌كانی مێشك ماندوو ده‌كات.

جگه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان كار له‌ مایتۆكۆندریای ناو خانه‌كان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌كانیان زیاد ده‌بێت و ئه‌مه‌ش زیانی هه‌یه‌ بۆ خانه‌كانی مێشك.

پرۆفیسۆر پرۆتالبۆت كه‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌ماره‌ خانه‌كان شله‌ی‌ جگه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان یان نیكۆتینی به‌ر بكه‌وێت ئه‌وه‌ هۆكاره‌ بۆ زیاد بوونی په‌ستان له‌سه‌ر ده‌ماره‌ خانه‌كانی مێشك و به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ مایتۆكۆندریاكان له‌ناو خانه‌كان هه‌ڵده‌ئاوسێت و له‌كۆتایدا ده‌بێته‌ هۆی مردنی خانه‌كه‌.

پسپۆڕان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن جگه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان زیانیان هیچ له‌ جگه‌ره‌ی دروستكراو له‌ تووتن كه‌متر نییه‌ له‌كاتێكدا پێشتر توێژه‌ره‌وه‌كان باسیان له‌وه‌ كردوه‌ جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی زیانی له‌ جگه‌ره‌ی دیكه‌ كه‌متره‌.


PM:12:29:07/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌