‌كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی له‌ كێشه‌كانی ژیانی هاوسه‌رگیری دوورت ده‌خاته‌وه‌

وێستگە ستایل-


وشه‌ و ڕه‌فتاره‌كان له‌ ژیانی هاوبه‌شدا كاریگه‌ری جادویان ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوندی نێوان هاوسه‌ره‌كان به‌ڵام بۆ ژیانێك كه‌ كه‌متر كێشه‌ی‌ تیادا بێت ده‌توانیت سوود له‌م ده‌ربڕینانه‌ وه‌ربگریت.

1- دوور بكەوەرەوە لە تۆمەتیاركردنی بەردەوام بەتایبەت ئەو كاتەی كێشە دەكەوێتە نێوان تۆ و هاوسەرەكەت.

2- كاتێگ ئامۆژكاری هاوسەرەكەت دەكەیت دوور بكەوەرەوە لەوەی خۆت فەرز بكەیت بەسەریدا بۆ ئەوەی بگەیت بەو ئامانجەی تۆ مەبەستتە.

3-دوور بكەوەرەوە لەوەی خۆشویستن مەرجی بۆ دابنێیت.

4-هاوسەرەكەت بە لاواز و بێ دەسەڵات وەسف مەكە .

5- هیچ كات تەنها بۆ ڕاكێشانی سەرنجی هاوسەرەكەت ئەو دەربڕینە بەكارمەهێنە كە فڵانە كەس زۆر تەماشات دەكات یان زۆر بە جوان و زیرەكت دەزانێت .

6-كای كۆن بە با مەكە و كاتێك بابەتێك ڕودەدات ئەوەی هەیە و نیە مەیڵێرەوە.

7-هەڕەشە لە هاوسەرەكەت مەكە بەوەی دەتەوێت لێی جیا ببیتەوە، چونكە ئەم دەربڕینە سوكایەتی كردنە بە هاوسەرەكەت.

8- دوور بكەوەرەوە لەبەراوردكردنی هاوسەرەكەت بە كەسی دیكە بۆ ئەوەی هەست بەوە نەكات تۆ كەسێكی دیكە لەو بە باشتر دەزانیت .

9- قسە لەسەر كەسوكاری هاوسەرەكەت مەكە، كاتێك تۆ كێشەی خۆت و هاوسەرەكەت هەیە پێویست ناكات بابەتی دیكە تێكەڵاوی
كێشەكانتان بكەیت.


AM:11:59:03/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌