‌پوتن به‌ دوو كه‌س سه‌رسامه‌

وێستگە ستایل-

سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن له‌ لێداوانێكی تایبه‌تدا بۆ گۆڤارێكی به‌ریتانی ئاشكرای كرد كه‌ كام سه‌ركردانه‌ی‌ جیهان بونه‌ته‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجی ئه‌و.

پوتن له‌ لێداوانێكی تایبه‌ت بۆ " فاینانشل تایمز" ئاشكرای كردوه‌ كه‌ زۆر سه‌رسامه‌ به‌قه‌یسه‌ری ڕوسیا " بطرس" ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ دنیای جێهێشتوه‌ به‌ڵام ئه‌و به‌ زیندووی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ لای.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆكه‌ جیهانیه‌كان سه‌رۆكی ڕوسیا ده‌ڵێت" سه‌رسامم به‌ سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ڕه‌نسا "جاك شیراك" و هۆكاری ئه‌مه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ شیراك له‌ هه‌موو بابه‌تێكدا ڕا و بۆچوونی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بووه‌ و هه‌موو كات زانیویه‌تی چۆن له‌سه‌ر بۆچوونی خۆی هه‌ڵوێستی هه‌بێت و جگه‌ له‌وه‌ش ڕێز له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ بگرێت. 


AM:11:44:29/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 12668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل