له هاوسه‌ره‌كه‌ت بێزار بویت؟ چه‌ند بیرۆكه‌یه‌ك خۆشه‌ویستی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه نێوانتان
وێستگە ستایل-
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر هاوسه‌رگیری هه‌ندێكجار هاوسه‌ره‌كان قسه‌كردنیان له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیان زۆر لاخۆشتره له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ژیانیان، له ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته ئاساییه و ده‌توانیت به سوود وه‌رگرتن له چه‌ند ڕێنماییه‌ك ئه‌م بێزاریه جارێكی دیكه بگۆڕیت بۆ خۆشه‌ویستی هێنده‌ی یه‌كه‌مجار كه یه‌كترتان ناسیوه.
1- یادی بۆنه گرنگه‌كانی نێوانتان بكه‌ره‌وه:
ڕۆتینی به‌رده‌وامی ژیان واده‌كات مرۆڤ له ژیانی خۆ یبێزار بێت به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی جارجار گۆڕانكاریه‌ك دروست بكه‌یت باشتر وایه هه‌وڵبده‌یت هه‌ندێك بابه‌ت یاد بكه‌یته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ببه‌ن به یه‌كه‌وه.
2-زیاده ڕۆی له ڕۆمانسیه‌ت مه‌كه:
كاتێك ژیانی ئێوه خۆشه‌ویستی تیادا كه‌مبۆته‌وه هه‌وڵی ئه‌وه مه‌ده زیاتر له پێویست ڕۆمانسی بیت چونكه ئه‌مه به ئاشكرا ده‌ری ده‌خات تۆ نواندن ده‌كه‌یت نه‌ك هه‌وڵی چاككردنی ژیانتان.
3-ته‌واوی هه‌وڵی خۆت بده بۆ نواندنی ڕووی باشه‌ت:
هه‌تا زیاتر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بژیت زیاتر ڕه‌فتاره خراپه‌كانیت له‌به‌ر چاو ده‌بێت له‌چاو باشه‌كانی، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانتان و گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ نێوانتان باشتر وایه هه‌وڵ بده‌یت باشه‌كانی زیاتر ببینیت نه‌ك خراپه و ڕه‌فتاره هه‌ڵه‌كانی.
4-هه‌میشه به‌خۆت بڵێ كه عاشقیت:
ئه‌م ده‌ربڕینه به ده‌نگێكی هێواش و له ناخه‌وه به خۆت بڵێ كه عاشقی هاوسه‌ره‌كه‌تی چونكه مرۆڤ به‌رده‌وام چ ده‌ربڕینێك به‌خۆی بڵێت ئه‌وه ده‌بێته ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و.
5-له خراپه‌كانی خۆت دوور بكه‌وه‌ره‌وه:
ئه‌گه‌ر ڕه‌فتارێك هه‌یه و هاوسه‌ره‌كه‌ت توڕه ده‌كات ئه‌وه له پێناو به‌خته‌وه‌ر بوونی هه‌ردووكتان و بۆ دروستكردنی ژیانێكی ئارام و بێ كێشه لێی دوور بكه‌وه‌ره‌وه.
6-نه‌رمونیانبه:
نه‌رمونیانی له شه‌ڕه‌نگێزی باشتره و كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ته ونی مه‌كه.
7-ڕوبه‌ڕوی بێ هیوای ببه‌ره‌وه:
هه‌ندێك له هاوسه‌ره‌كان كاتێك ڕه‌فتاری كه‌سێكی سه‌رنه‌كه‌وتوو له‌هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌بینن وابیر ده‌كه‌نه‌وه ژیانی ئه‌وانیش سه‌رنه‌كه‌وتوو ده‌بێت، هه‌وڵبده خۆت له‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه بپارێزیت.
PM:12:17:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6860
جار خوێنراوه‌ته‌وه