ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره
وێستگە ستایل-
مادده‌ی هۆشبه‌ر یان بكوژه خێراكه یه‌كێكه له‌و به‌ڵایانه‌ی له مێژه‌وه هه‌یه و له كوردستان له ئێستادا ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م مادده‌یه له‌چاو ساڵانی ڕابردوو ڕووی له زیادبوون كردووه و ئه‌مڕۆش له كوردستان یادی ئه‌م ڕۆژه ده‌كرێته‌وه وه‌ك هۆشداریدان به هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری زیانه‌كانی ئه‌م مادده‌یه‌بن.
له جیهاندا ڕۆژانه زیاتر له 200 ملیۆن كه‌س مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن، ساڵی 1988 ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان 26 ی 6 ی وه‌ك ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر دیاری كردوه.
پزیشك و پسپۆڕی بواری ده‌رونی پرۆفیسۆر جنیشبیك تزارالییف به‌ڕێگه تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆی له چاره‌سه‌ری ئالوده‌بوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ڕێی بابه‌تێكه‌وه هه‌موان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌یه بۆ ئالوده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر و پێویسته لێی ئاگاداربیت و یارمه‌تی بده بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرێت.
1- ئالوده‌بوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر چاوه‌كانیان سوور ده‌بێته‌وه یان په‌ڵه‌ی زه‌رد له‌ناو سپێنه‌ی چاویان دروست ده‌بێت و ئه‌و كاته‌ی ڕوناكی به‌ر چاوی بكه‌وێت ئه‌وه قه‌باره‌ی گلێنه‌ی چاوه‌كانی ده‌گۆڕێت.
2-به‌رده‌وام ئاو له لوتیان دێته خواره‌وه به‌هۆی لاواز بوونی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شیان و زۆر كات له‌گه‌ڵیدا كۆكه‌یان هه‌یه .
3- ده‌ست و ته‌واوی جه‌سته‌یان ده‌له‌رزێت به‌هۆی ماندووێتی كۆئه‌ندامی ده‌ماریانه‌وه.
4-پێستیان شین ده‌بێته‌وه به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌یان كه ده‌رزی به‌كارده‌هێنن شوێنی لێدانی ده‌رزی له‌سه‌ر سك و ده‌ست و پێ و ملیان ده‌رده‌كه‌وێت و به‌گشتی ڕه‌نگی ته‌واوی پێستیان كراوه ده‌بێت و وشك ده‌بێته‌وه.
5- قژیان زۆر هه‌ڵده‌وه‌رێت و هیچ گرنگی به خۆیان ناده‌ن و به‌رده‌وام ناخاوێنن.
6-به‌رده‌وام خه‌واڵووت و ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بخه‌ون و باری ده‌رونیان ئاسایی نیه و شه‌ڕ ده‌فرۆشن و له ته‌واوی ئاره‌زوه‌كانیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه و برسیانه و ژه‌می چه‌ور زۆر ده‌خۆن و له‌گه‌ڵیدا كێشه‌ی قه‌بزیان هه‌یه.
7- هه‌موو كاتێك چاوێلكه‌ی ڕه‌ش ده‌كه‌نه چاویان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌رزی له‌چاوكردنی چاویلكه‌ش نه‌بێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌كیانیان بشارنه‌وه و ته‌نانه‌ت له ماڵیشه‌وه هه‌ندێكجار چاویلكه‌ی به‌ر خۆر ده‌كه‌نه چاویان.
8- ده‌رمانه‌كانی چاره‌سه‌ری گیرانی هه‌ناسه و قه‌تره‌ی لوت و حه‌بی ئازار شكێن به‌رده‌وام هه‌یانه و به‌كاریده‌هێنن،و هه‌ندێكیان ده‌گه‌نه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی پاره له كه‌سوكاریان ببه‌ن.
ئه‌گه‌ر زیاتر له 3 نیشانه له‌مانه‌ت له كه‌سێكدا به‌دی كرد ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنێت و پێویسته یارمه‌یت بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
AM:10:52:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3536
جار خوێنراوه‌ته‌وه