به‌وێنه.. گه‌نجێك تایه‌ی كۆن بۆ بیرۆكه‌ی نوێ به‌كارده‌هێنێت
وێستگە ستایل-
ساڵانه زیاتر له 2 بلیۆن ته‌ن له خۆڵ و خاشاك و پلاستیك فڕێ ده‌درێته ده‌ریاكانه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م وێنانه‌دا ده‌یبینیت گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵه و خه‌ڵكی به‌رازیله بڕیاری ئه‌وه‌یداوه بیرۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر تایه‌ی كۆن جێ به‌جێ بكات و سوود به ئاژه‌ڵان بگه‌یه‌نێت.
ئه‌م گه‌نجه له به‌رازیل ده‌ژی و ڕۆژانه وه‌ك كاشێر كار ده‌كات و له كاته زیایه‌كانیدا ئه‌و تایانه‌ی كه كه‌س ناتوانێت سوودیان لێ ببینێت كۆ ده‌كاته‌وه و خاوێنیان ده‌كاته‌وه و دواتر بۆیاخیان ده‌كات و هه‌ره‌یه‌كه‌یان جێگه‌ی تایبه‌ت به ئاژه‌ڵی تیادا ڕاده‌خات و كه ئه‌وانه‌ش هه‌ر خۆی دروستی ده‌كات و له ماوه‌ی دوو ساڵدا 500 جێگه‌ی نوستنی بۆ ئاژه‌ڵان دروستكردووه و به‌رهه‌مه‌كانی له ئێستادا ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا و باكوری ئه‌مه‌ریكا و ئاسیاش ده‌كات.
جگه له دروستكردنی شوێنی تایبه‌ت به حه‌وانه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان له هه‌مان كاتدا گرنگی به ئاژه‌ڵانی بێ لانه‌ش ده‌دات و خاوێنیان ده‌كاته‌وه.
AM:10:36:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 8296
جار خوێنراوه‌ته‌وه