‌ڕێنمایه‌كانی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی قه‌تره‌ی‌ چاو

وێستگە ستایل-


زۆرێک لە ئێمە قەترەی چاوی بەکارهێناوە بۆ کێشەکانی چاو وەک هه‌وكردن و سوربوونەوەو زەختی چاو، وە گرنگە بە شێوەیەکی دروست بەکاربهێندرێت تا زۆرترین سودی هەبێت، بەم شێوەیە:-

1- شۆردنی دەست پێش بەکارهێنانی قەترەکە.
2- سەرت بۆ سەرەوە بەرز بکەرەوە و پێڵوی خوارەوەی چاوت ڕاکێشە با بۆشاییەک دروست ببێت بۆ تێکردنی قەترەکە.
3- ته‌ماشای سەرەوە بکە و قەترەیەک بکەرە ناو بۆشایی پێڵوی چاوت و با سەری قەترەکە بەر چاوت نەکەوێت، پاشان چاوت دابخە و مەیتروکێنە بۆ ماوەی 3 خوله‌ك.
4- دەتوانیت دوای تێکردنی قەترەکە بەنەرمی لایەکانی بەینی چاوو لوتت بە پەنجە بگری بۆ چەند دەقەیەک تا قەترەکە نەچێتە قورگتەوە.

چەند ڕێنماییەک:-
1- قەترەی چاو بەپێی ڕێنمایی پزیشك بەکاربهێنە و ئاگاداری بکەرەوە لەهەر دەرمانێک کە بەکاری دەهێنیت.
2- قەترەکە و سەری قەترەکە بە پاکی بهێڵەرەوە و دەست مەدە لە سەرەکەی.
3- ئەگەر لە یەک قەترە زیاتر بەکار دەهێنیت ئەوا پێویستە 5 خوله‌ك بوەستی دوای قەترەی یەکەم ئینجا قەترەی دووەمی تێبکەی بۆ ئەوەی بە تەواوی سودی لێببینیت و بەفیڕۆ نەچێت.
4- قەترەکە لە شوێنێکی فێنک و دوور لە دەستی منداڵ هەڵگرە.
5- پێویستە قەترەکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەکاربهێرێت و ئەگەر پێویست نەبوو بەردەوام نەبیت لەسەری کەئەمەش پزیشك بڕیاری لەسەر دەدات.
6- دەبێت هەموو قەترەی چاوێک لەدوای تێپەڕبوونی 4 هەفتە بەسەر کردنەوەیدا فڕێ بدرێت.

س: کۆمەڵگای پزیشکی ئاسا


AM:09:04:26/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 5712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل