ڤیدیۆ: ده‌پاڕێته‌وه ده‌سته‌كانی ببڕنه‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌م پیاوه كه خه‌ڵكی به‌نگلادشه و به پیاوی " دره‌خت" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناسراوه به‌هۆی توشبوونی به نه‌خۆشیه‌كی پێستی ده‌گمه‌ن ده‌ست و په‌نجه‌كانی هاوشێوه‌ی دار ڕه‌ق بوون و بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئازاره‌كه‌ی ناچار بووه كه داوای بڕینه‌وه‌ی ده‌سته‌كانی بكات.
ئه‌پۆل باجنده‌ر ی ته‌مه‌ن 28 ساڵ تا ئێستا 25 جار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدراوه و نه‌خۆشیه‌كه‌ی حاڵه‌تێكی بۆماوه‌یی ده‌گمه‌نه و پێی ده‌وترێت epidermodysplasia verruciformis و ساڵی 2017 پزیبشكه‌كان بڕی 5 كیلۆ له پارچه ڕه‌ق بووه‌كانی ده‌ستیان لێكردۆته‌وه و پێیان وابووه كه چیتر چاك بۆته‌وه و ای لێ نایه‌ته‌وه به‌ڵام جارێكی دیكه وه‌ك خۆی لێهاتۆته‌وه.
ئه‌م گه‌نجه ده‌ڵێت" چیتر به‌رگه‌ی ئازار ناگرم و شه‌وان ناتوانم بخه‌وم و ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانم ببڕنه‌وه ڕه‌نگه كه‌مێك له‌م ئازاره ڕزگارم ببێت"
له ئێستادا حه‌وت پزیشك چاودێری دۆخی ئه‌م گه‌نجه ده‌كه‌ن و له كۆتایدا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن كه بۆی باشه، له جیهاندا كه‌متر له 6 كه‌س به ده‌ست ئه‌م حاڵه‌ته ده‌ناڵێنن .
AM:08:59:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4856
جار خوێنراوه‌ته‌وه