نیشانه و هۆكاره‌كانی گیرانی ڕیخۆڵه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر
وێستگە ستایل-
ریخۆڵه به‌شێكه له جۆگه‌ی هه‌رس و له‌دوازده‌گرێوه ده‌ست پێده‌كات و به‌ده‌ره‌چه‌ی كۆم كۆتایی دێت، ئه‌ندامێكی شێوه بۆرییه و دیواره‌كانی له‌لووسه ماسولكه پێكهاتوون و به‌درێژایی ڕێڕه‌وه‌كه‌ی كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی تری له‌ده‌وره و پێكهاتووه له دووبه‌ش ریخۆڵه باریكه و ریخۆڵه ئه‌ستوره(كۆڵۆن و ڕێكه)، هه‌ندێكجار ریخۆڵه تووشی گیران دێت و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م خواردن و شله‌مه‌نی و پاشه‌ڕۆكان درووست ده‌بێت و له‌ش ناتوانێت خۆیان لێ ڕزگار بكات، دكتۆر محمد سه‌ید علی به‌رزنجی پزیشكی پایەبڵندی نەشتەرگەری گشتی باس له نیشانه و هۆكاره‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
هۆكاره‌كانی:
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دووجۆر گیران هه‌یه، گیرانی میكانینیكی و گیرانی داینامیكی.
یه‌كه‌م:- گیرانی داینامیكی: بریتییه له‌گیرانی ڕیخۆڵه به‌هۆی نه‌مانی جوڵه‌ی ڕیخۆڵه‌كان، واتا لێره‌دا به‌ربه‌ستێك بوونی نییه، به‌ڵكو ریخۆڵه‌كه خۆی له كاره ئاساییه‌كه‌ی خۆی وه‌ستاوه و له‌جوڵه كه‌وتووه بۆیه ناتوانێت شته‌كان به‌ره‌وده‌ره‌وه پاڵبنێت، جا به‌هۆی تێكچوونی بالانسی ئیلیكترۆلایته‌وه بێت یاخود هه‌ر هۆكارێكیتر( وەک دەرمان).
دووه‌م:- گیرانی میكانیكی: له‌م باره‌یاندا جوڵه‌ی ریخۆڵه ئاساییه به‌ڵام به‌هۆی بونی به‌ربه‌ستێكه‌وه كونی ڕیخۆڵه ده‌گیرێت و ناتوانێت پاشه‌ڕۆ به‌ره‌و ده‌ره‌وه پاڵ بنێت. ئه‌گه‌ر ریخۆڵه وه‌ك بۆرییه‌ك سه‌یر بكه‌ین ده‌توانین هۆكاره‌كانی گیرانی میكانیكی له‌م چه‌ند خاڵه‌دا كۆبكه‌ینه‌وه:
١-گیران له‌ناو بۆرییه‌كه‌دا: واتا شتێك له‌ناوه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌دا دروستبووه یاخود كۆبوه‌ته‌وه و بوه‌ته به‌ربه‌ست و رێره‌وی ریخۆڵه‌ی گرتووه، ئه‌م شته‌ش ده‌كرێت یه‌كێك بێت له‌مانه(خواردن و پاشه‌ڕۆ، گرێی سه‌ره‌تانی، ته‌نی بێگانه، پێكه‌وه‌نوسانی دیواره‌كانی ڕیخۆڵه به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری .. هتد).
٢- بوونی كێشه‌یه‌ك له‌دیواری ڕیخۆڵه‌دا: هه‌ندێجار دیواری ریخۆڵه كاری تێده‌كرێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دیواره‌كه كونی ریخۆڵه دابخات، جا ئه‌م كارتێكردنه ده‌كرێ به‌هۆی برینی دیواری ڕیخۆڵه‌وه بێت یاخود به‌هۆی گرێی سه‌ره‌تانییه‌وه بێت یا فیچانه‌وه‌ی دیواره‌كه‌بێت به‌هۆی بوونی هه‌ندێ كێشه‌ی زگماكی یاخود به‌ناویه‌كداچوونی دوو لوپی ریخۆڵه‌كه.
٣-ئه‌ندامه‌كانی هاوسێی ڕیخۆڵه په‌ستان بخه‌نه سه‌ر دیواری ریخۆڵه و كونه‌كه‌ی دابخه‌ن: هه‌ندێكجار گه‌وره‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی ته‌نیشت ڕیخۆڵه یاخود پاڵنانیان ده‌بێته هۆی په‌ستان خستنه سه‌ر ڕیخۆڵه و داخستنی كونه‌كه‌ی و گیرانی. یاخود هه‌ندێجار فتقی ریخۆڵه ده‌بێته هۆی گیرانی ریخۆڵه.
نیشانه‌كانی:
نیشانه‌كان به‌پێی شوێنی گیراكه ده‌گۆڕێت:
١-گیران له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ریخۆڵه باریكه:
ڕشانه‌وه سه‌ره‌كیترین نیشانه‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵیدا ئه‌م نیشانانه‌ی ده‌بێت، سكئێشان، قه‌بزی و ئاوسانی سك.
٢-گیران له به‌شی خواره‌وه‌ی ریخۆڵه باریكه و سه‌ره‌تای كۆڵۆن:
ئازاری سك و ئاوسانی سك سه‌ره‌كیترین نیشانه‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵیدا ئه‌م نیشانانه‌ی ده‌بێت رشانه‌وه و قه‌بزی.
٣-گیران له‌به‌شی خواره‌وه‌ی ریخۆڵه ئه‌ستوره:
قه‌بزی ته‌واوه‌تی(واتا نه‌كردنی پیسایی و نه‌بوونی تڕ و ت‌س) سه‌ره‌كیترین نیشانه‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵیدا ئازاری سك و ئاوسانی سك و هه‌ندێجار ڕشانه‌وه‌شی ده‌بێت.
ده‌ستنیشانكردنی:
بۆ ده‌ستنیشانكردنی گیرانی ریخۆڵه پزیشكان پشت ده‌به‌ستن به نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه، ئه‌نجامدانی پشكنینی سك و كۆم، گرتنی تیشك و سۆنار.
چاره‌سه‌ركردنی:
ئه‌م حاڵه‌ته به یه‌كێك له حاڵه‌ته له‌ناكاوه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت و تایبه‌ته به پسپۆڕی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و كۆئه‌ندامی هه‌رس. هه‌ربۆیه دوای ده‌ستنیشانكردنی حاله‌ته‌كه پێویست ده‌كات نه‌خۆشه‌كه له‌نه‌خۆشخانه بهێڵرێته‌وه و چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی بۆ بكرێت كه ده‌كرێ ئه‌مانه بگرێته خۆی:
جێگیركردنی باری ته‌ندرووستی و نیشانه‌كانی ژیان له نه‌خۆشه‌كه‌دا:
-نەخۆشەکە هیچ شتێک نەخوات و نەخواتەوە.
-دانانی كانیولا و پێدانی ئاو.
-دانانی سۆنده‌ی گه‌ده و به‌تاڵكردنی گه‌ده.
-پێدانی ئازارشكێن و ده‌رمانی دژه رشانه‌وه.
دوای جێگیركردنی نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان له‌نه‌خۆشه‌كه‌دا، به‌پێی شوێنی گیرانه‌كه و هۆكاری گیرانه‌كه پزیشك بڕیار له‌سه‌ر كۆتا چاره‌سه‌ر ده‌دات:
-هه‌ندێجار حوقنه‌كردن به‌هۆی هه‌وا یاخود ئاو ریخۆله‌كه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت له‌ژێر چاودێری ورددا ئه‌مه بكرێت.
-هه‌ندێجار نه‌شته‌رگه‌ری و كردنه‌وه‌ی كونی ڕیخۆڵه و برینی به‌شێك له ریخۆڵه ده‌بێته چاره‌سه‌ر.
-هه‌ندێجار بە نەشتەرگەری بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بازده‌درێت به‌سر گیرانه‌كه‌دا و كونی كۆم ده‌گوازرێته‌وه بۆ سك و ده‌ره‌چه‌یه‌كی ده‌ستكرد كه به ستۆما ناسراوه داده‌نرێت و له‌رێگه‌یه‌وه نه‌خۆشه‌كه پیسایی ده‌كات.
AM:09:43:25/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7460
جار خوێنراوه‌ته‌وه