ئهگهر منداڵهكهت توڕهیه بهم شێوازه ڕهفتاری لهگهڵ بكه
وێستگە ستایل-
ڕهفتار و كهسایهتی منداڵهكان دهگۆڕێت و ههریهك به جۆرێكن، بهڵام دایك و باوكی زیرهك زۆر گرنگه سنوور و شێوازی ڕهفتار و مامهڵهكردن لهگهڵیان بزانێت.
- توڕەبوونی بەردەوام لە منداڵ و هەستكردن بە كەمی سۆز لەلایەن دەوروبەرەوە بۆ منداڵ ئەو هەستە دروست دەكات .
- جیاوازی كردنی مامەڵە لەنێوان منداڵەكاندا ئەم هەستە دروست دەكات .
-زیاد لە ئاستی سروشتی نازپێدان بە منداڵ .
-توڕەبوونی یاوك و نواندنی ڕەفتاری نەگونجاو بەرامبەر منداڵ .
- بەردەوام تەماشاكردنی ئەو پرۆگرامانەی منداڵ فێری شەڕەنگێزی دەكەن .
- هەندێكجار چەند هۆكارێكی تەندروستی وەك زیاد لە ئاستی سروشتی دەردانی ڕژینەكانی پەریزاد یان كەمی هەندێك لە جۆرەكانی ڤیتامین لە جەستەدا دەبێتە هۆی توڕەی و هەڵەشەی منداڵ .
ئەوەندەی ئەم هۆكارانە وەك دایك و باوكێك لە دەستی تۆدایە پێویستە چارەسەری بكەیت و ئەوەش كە پەیوەندی بە هۆكاری تەندروستیەوە هەیە پێویستە منداڵ پشكنینیی پزیشكی بۆ بكرێت بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست وەربگرێت .
دەتوانیت سوود لەم 10 ڕێنماییەش وەربگریت بۆ چۆنیەتی ڕەفتاركردن لەگەڵ منداڵێك كە زۆر توڕەبێت .
1- وەك دایك و باوكێك خۆشەویستی خۆت بدە بە منداڵەكەت بەڵام ئەوەندەش نازی مەدرێ نەتوانێت ڕاست و چەپی خۆی لەیەك جیابكاتەوە.
2-وەك باوكێك دوور بكەوەرەوە لە گفتوگۆكردنی توند و شەڕكردنی لەگەڵ دایكی منداڵەكانت لەپێش چاوی منداڵەكانتان .
3- ڕێگە مەدە منداڵەكەت تەماشای فیلم و فیلم كارتۆن و پرۆگرامی شەڕەنگێزی بكات و ئاگاداری ئەو شتانە ببە كە ئەو تەماشای دەكات بۆ ئەوەی بەرهەمە خراپەكان كار نەكاتە سەر كەسایەتی ئەو .
4- كاتێك منداڵەكەت توڕە دەبێت بە توڕە بوونێكی دیكە وەڵامی مەدەرەوە چونكە ئەمە دۆخەكە ئەوەندەی تر ئاڵۆز دەكات .
5- جیاوازی مەكە لەنێوان منداڵەكانتدا و هەموو بەیەك چاو تەماشایان بكە .
6- وا لە منداڵەكەت بكە بەشداری بكات لە چالاكیە وەرزشی و هونەریەكان ئەوەندەی بۆتان دەگونجێت بۆ ئەوەی كەمێك لە دۆخی توڕەبوون دوری بخەیتەوە .
7- بەردەوام ئەو پرسیارەی لێ بكە دەیەوێت چی بكات و چی لە مێكشیدایە و لێی گەڕێ گوزارشت لە هەموو شتەكانی ناخی خۆی بكات .
8- كاتێك ئەو توڕە دەبێت لێی دوور بكەوەرەوە هەتا ئەو كاتەی سارد دەبێتەوە و دوای ساردبونەوەی هەوڵبدە ڕێنمووی بكەیت جارێكی دیكە ئەو ڕەفتارە دوبارە نەكاتەوە .
9- فێری ئەوەی بكە ئەوەی دەیەوێت بەشێوەی گفتوگۆكردن بیڵێت و هاوار نەكات .
10- كاتێك ئەو ئارامە باسی ئەوەی بۆ بكە كە چەند ناشرینە مرۆڤ توڕە و هەڵەشە بێت .
PM:12:23:24/06/2019
ئهم بابهته 4056
جار خوێنراوهتهوه