ڤیدیۆ: مریا‌م فارس میسریه‌كانی توڕه‌كردوه
وێستگە ستایل-
ڤیدیۆیی لێدوانێكی خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی "مریا‌م فارس" له دوای ته‌واو بوونی ئاهه‌نگی میهره‌جانی "موازین" له مه‌غریب میسریه‌كانی توڕه كرد.
له وه‌ڵامی یه‌كێك له ڕۆژنامه نوسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی له میسر ئاهه‌نگ ساز ناكات ئه‌م خانمه وتی" پێش كوده‌تای میسر هه‌فته‌ی دوو بۆ سێ ئاهه‌نگم هه‌بووه له میسر به‌ڵام دوای كوده‌تاكه ته‌واوی ئاهه‌نگه‌كانم له میسر وه‌ستاندووه و چیتر من داواكاریه‌كانم زۆر بووه و لێت ناشارمه‌وه پێده‌چێت من بۆ میسر گران بم و نه‌توانن به‌ده‌ستم بهێنن"
به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م وته‌یه‌ی مریا‌م وه‌ك سوكایه‌تی وایه بۆ گه‌لی میسر.
AM:10:43:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3172
جار خوێنراوه‌ته‌وه