ده‌ردێك به‌ڕێوه‌یه هیچ ده‌رمانێكی ئێستا چاره‌ی ناكات
وێستگە ستایل-
ئه‌و كاته‌ی باس له نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار ده‌كرێت ڕه‌نگه ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌تن به خه‌یاڵدا بێت ته‌نها مه‌ترسیه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌و وڵاتانه‌دا ده‌ژین كه جه‌نگی تیادایه، به‌ڵام ئه‌مجاره وانیه‌و ده‌ردێكی جیاواز به‌ڕێوه‌یه كه ته‌واوی تاكه‌كانی جیهان هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیان له‌سه‌ره.
ڕاپۆرتێكی نوێ كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان به ڕادده‌یه‌ك به‌هێز بوون كه به‌رگه‌ی ده‌رمان و ته‌واوی دژه به‌كتریاكان ده‌گرن و ئه‌گه‌ری مردنی مرۆڤ زۆر زیاد ده‌كه‌ن.
پزیشكێك ده‌ڵێت" ساڵانه دانه‌یه‌ك بۆ دوو دانه به‌كتریای نوێ دروست ده‌بێت كه به ته‌واوه‌تی به‌رگه‌ی دژه هه‌وكردنه‌كان ده‌گرێت و ساڵانه له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوو ملیۆن كه‌س توشی ئه‌م جۆره به‌كتریایانه ده‌بن و ژماریه‌ك له‌وان به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و له ئێستادا ئه‌م جۆره‌و به‌كتریایه له وڵاتانی عه‌ره‌بیش هه‌یه"
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هۆشداری ده‌دات كه هه‌تا ساڵی 2050 زیاتر له 10 ملیۆن مرۆڤ به‌م جۆره به‌كتریاینه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی خێرایان بۆ نه‌دۆزرێته‌وه .
AM:09:27:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 12528
جار خوێنراوه‌ته‌وه