كاركردنی زۆر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانت دروست ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له نه‌خۆشخانه‌ی Versailles له پاریس ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی درێژ كارده‌كه‌ن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به جه‌ڵته‌ی مێشك زۆره.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه هاتووه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ ڕۆژانه 10 كاتژمێر كار ده‌كه‌ن ئه‌وه به‌ڕێژه‌ی %45 مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ته‌مه‌نیان له 50 ساڵ كه‌متره زیاتر له به‌ته‌مه‌نه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
كاركردنی به‌رده‌وام و به شه‌وانه له كاركردنی ڕۆژ مه‌ترسیدارتره، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانت له مه‌ترسیدا نه‌بێت و ئه‌گه‌ری توشبونت به جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌متر بێت باشتر وایه ڕۆژانه له 10 كاتژمێر كه‌متر كار بكه‌یت.
AM:10:58:23/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2816
جار خوێنراوه‌ته‌وه