هۆكار و نیشانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی دومه‌ڵی كۆم
وێستگە ستایل-
كۆمیش وه‌كو هه‌موو شوێنێكی دیكه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌وانه‌یه دومه‌ڵی لێ دروست ببێت،دكتۆر سیروان حه‌مه شه‌ریفپسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، نه‌شته‌رگه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر، له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر باس ده‌كات.
هۆكاره‌كانی دروست بوونی دومه‌ڵی كۆم
1- هه‌وكردنی پێست یان ڕه‌گی تووكی ده‌وری كۆم.
2- هه‌وكردنی یه‌كێك له ڕژێنه گڵانده‌كانی ناو كۆم.
3- له‌وانه‌یه له‌ئه‌نجامی دابه‌زینی به‌رگری ئه‌و نه‌خۆشه‌بێت به‌هۆی نه‌خۆشی تره‌وه وه‌ك شه‌كره، نه‌خۆشی كرونز، ئایدز یان شێرپه‌نجه.
4- برینداربوونی كۆم یان ئه‌نجامدانی هه‌ندێك نه‌شته‌رگه‌ری له كۆمدا.
5- داكه‌وتنی هه‌ندێك هه‌وكردنی ناوسك بۆ كۆم.
- به‌گشتی له‌نێردا زۆرتره وه‌ك له مێ، وه‌ك هه‌موو دومه‌ڵێكی دیكه شوێنه‌كه ئازاری دێت و سوور ده‌بێته‌وه‌و ئه‌ستور ده‌بێت، نه‌خۆشه‌كه تای لێدێت و بێهێز ده‌بێت.
- جاری وا هه‌یه نه‌خۆشه‌كه سه‌ردانی پزیشك ناكات یان دوا ده‌كه‌وێت، له‌وانه‌یه دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌ئازارو تا، دومه‌ڵه‌كه خۆی بته‌قێت و جه‌راعه‌ته‌كه خۆی بێته ده‌ره‌وه، ئه‌م ته‌قینه ئازار و تای نه‌خۆشه‌كه ناهێڵت و نه‌خۆشه‌كه له‌وانه‌یه چاك بێته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان له جێی دومه‌ڵه‌كه برینێك جێ ده‌مێنێت كه چاكنابێته‌وه و هه‌ر ماوه نا ماوه‌یه‌ك بۆ چه‌ند ڕۆژێك ئازاری دێت و له پڕ ئه‌ته‌قێت و دڵۆپێك یان زیاتر جه‌راعه‌تی لێ دێت و بێده‌نگ ده‌بێت تا ماوه‌یه‌كی دیكه، ئه‌م برینه چاكنابێته‌وه و پێی ده‌ڵێن ناسۆری كۆم.
ته‌نها ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریه و هه‌ڵدڕینی دومه‌ڵه‌كه‌یه، ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه تێبگات كه ئه‌و دومه‌ڵه خۆی بته‌قێت یان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت زۆر له‌وانه‌یه كه ناسۆریك له‌جێی خۆی جێبهێڵێت كه ئه‌ویش ته‌نها به نه‌شته‌رگه‌ری چار ده‌كرێت، لێره‌دا نه‌خۆش ده‌پرسێت ئه‌ی سوودی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه چیه كه ئه‌گه‌ر خۆیشی بته‌قێت یان به نه‌شته‌رگه‌ری، هه‌ردوكیان نارسۆرێك جێده‌هێڵن له شوێنه‌كه‌یدا؟ نه‌شته‌رگه‌ری به‌زوویی كۆتایی به ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی نه‌خۆشه‌كه ده‌هێنێت و ناهێڵێت به‌ره‌و خراپتر بچێت و ده‌ركه‌وته‌ی دیكه ڕووبدات، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن پسپۆڕێكی شاره‌زاوه ئه‌نجام بدرێت له‌وانه‌یه دومه‌ڵه‌كه‌و ناسۆره‌كه هه‌ردووكیان چاره‌سه‌ر بكات.
AM:09:45:23/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 8496
جار خوێنراوه‌ته‌وه