ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت میوه ناخوات ئه‌م ڕێگایانه‌ی له‌گه‌ڵ تاقی بكه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
خواردنی بڕی پێویست له میوه به تایبه‌ت جۆره باشه‌کانی ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه له گه‌شه‌کردنی مناڵ و به‌هێز کردنی به‌رگری و پاراستنی له نه‌خۆشی، دكتۆر كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك له‌م بابه‌ته‌وه به‌سوود ترین جۆره‌كانی میوه و ڕێگا جیاوازه‌كان بۆ ڕازی كردنی منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی میوه بخۆن باس ده‌كات و دایكان و باوكان ده‌توانن سوود له‌م ڕێنماییانه وه‌ربگرن.
- بۆ مناڵان کام جۆری میوه باشه :
1- میوه‌ی هه‌مه جۆر و ڕه‌نگ جیاواز پێویسته بدرێت به منداڵ نه‌وه‌ک یه‌ک یان دوو جۆر مێوه‌ی بدرێتێ و ئه‌وانی دیكه پشت گوێ بخرێت .
2-میوه‌ی خۆماڵی له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه باشتره و به‌ها خۆراکایه‌کانی زیاتره و تامی خۆشتره بێجگه له هه‌رزانی نرخه‌که‌ی .
3-پێدانی میوه به ساغی یان له‌تکراوی یان بدرێت له ڕنه سوودی گه‌لێک زۆرتره له‌وه‌ی به شێوی شه‌ربه‌تی فرێش بدرێت به منداڵ.
منداڵ پێویسته ڕۆژی چه‌ند جار میوه بخوات :
1- ڕۆژانه سێ جار له نێوان ژه‌مه‌کان ، یه‌ک بۆ دوو كاتژمێر پێش یان دوای ژه‌مه‌کان.
2- ڕاسته‌وخۆ دوای ژه‌مه سه‌ره‌که‌یه‌کان یان که‌مێک پێش ژه‌مه‌کان میوه مه‌ده به منداڵ .
3- هیچ مقه‌وی و مه‌ڵتی ڤیتامینێک یان ته‌واوکه‌ری خۆراکی نابێته به‌دیلی میوه‌کان و نابێت له بری میوه بدرێت به منداڵ به به‌رده‌وامی.
گرنگترتین ڕێنمیاییه ته‌ندروستیه‌کان :
1-دوورکه‌وتنه‌وه له عینادی کردن له‌گه‌ڵ منداڵ تا به‌زۆر خواردن و میوه بخوات.
2-پێویسته دایک و باوک خۆیان میوه بخۆن له‌گه‌ڵ منداڵ یان له به‌رچاوی، نه‌وه‌ک خۆیان نه‌یخۆن و به منداڵه‌که بڵێن بیخۆ .
3- به مناڵه‌که‌ت بڵێ ئه‌م میوه‌یه ده‌خوێت یان ئه‌و جۆره‌ی تر، نه‌وه‌ک لێی بپرسرێت میوه ده‌خوێت یان نا .
4- پێشکه‌ش کردنی میوه به شێوازی سه‌رنج ڕاکێش و ڕازانده‌وه‌ی.
5-منداڵ پێویسته له کاتی ساوایی و پێش ئه‌وه‌ی بگاته یه‌ک ساڵ فێری میوه خواردن بکرێت .
تێبینی : ئه‌م زانیاریانه ده‌رباره‌ی سه‌وزه هه‌مان شته.
PM:12:43:22/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2652
جار خوێنراوه‌ته‌وه