هه‌ڵه‌یه‌كی ڕێنوسی له تویته‌ر ئابڕوی تره‌مپی برد
وێستگە ستایل-
سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا" دۆناڵد تره‌مپ" ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا دوای هه‌ڵه‌یه‌كی ڕێنوسی كه له تویتێكدا دوێنێ هه‌ینی له‌باره‌ی ئێرانه‌وه كردبووی.
له زنجیره تویته‌كانی تره‌مپ ئه‌و هۆكاره‌ی ئاشكرا كردوه كه وایلێكردوه له هێرشكردنی بۆ سه‌ر ئێران پاشگه‌ز ببێته‌وه و نوسیویه‌تی" هه‌موومان ئاماده بوین شه‌وی ڕابردوو بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌ینه سه‌ر سێ شوێنی جیاوازی ئێران و جه‌نه‌ڕاڵه‌كان پێیان وتم كه 150 كه‌س تیایدا ده‌بنه قوربانی له‌به‌ر ئه‌وه په‌شیمان بومه‌ته‌وه"
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا له‌جیاتی نوسینی" لۆكد ئاند لۆدد" كه مانای " ئاماده‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه" نوسیویه‌تی" كوكد ئاند لودد" واته"خواردنه‌كه ئاماده‌یه" ئه‌م نوسینه وایكرد زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر ده‌ڵێن" نوسینه‌كه‌ی تره‌مپ زۆر نا پێگه‌یشتوانه وه‌سف بكه‌ن.
AM:10:50:22/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2896
جار خوێنراوه‌ته‌وه