ئه‌نجێلا مێركل "من باشم"
وێستگە ستایل-
له دواین ده‌ركه‌وتنیدا و له كاتی سه‌ردانكردنی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌نجێلا مێركل ی ته‌مه‌ن 69 ساڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا توشی له‌رزین بوو ئه‌مه‌ش بوه باسی سایت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ئه‌نجێلا ئاشكرای كرد كه دۆخی ته‌ندروستی زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه" و له وه‌ڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامه نوسان كه بۆچی سێ په‌رداخ ئاوی خواردۆته‌وه " وتویه‌تی " من پێویستم پێی بووه سێ په‌رداخ ئاو بخۆمه‌وه و ئێستاش ته‌ندروستیم زۆر باشه و ئه‌و كاته‌ی كه پله‌ی گه‌رما به‌رز بێت پێویسته بڕێكی زۆر له ئاو بخۆینه‌وه و قاوه كه‌م بكه‌ینه‌وه"
ساڵی 2014 به هه‌مان شێوه مێركل توشی هه‌مان گرفتی ته‌ندروستی بوو به‌هۆی دابه‌زینی په‌ستانی خوێنه‌وه و كه‌سه نزیكه‌كانی ئاشكرایان كردووه كه به‌هۆی وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌وه توشی ئه‌م حاڵه‌ته بووه.
PM:12:15:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2868
جار خوێنراوه‌ته‌وه