هۆكار و نیشانهكانی قهبزی و چۆنیهتی چارهسهر
وێستگە ستایل-
قهبزی واتا کەمبوونەوەی دەرچوونی سک و سەرئاو کردن بۆ کەمتر لە سێ جار لە ھەفتەیەکدا، دكتۆر هەرێم کریم پزیشكی پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری ئهم حاڵهته باس دهكات.
ئاسایی کەسی پێگەشتوو لە سێ جار لە ڕۆژێکدا بۆ سێ جار لە ھەفتەیەکدا پێویستی بەسەرئاو کردن ھەیە.
نیشانهكانی قهبزی:
- ئازار و پێچی ناوسک
- زەخت کردن لەکاتی چوونە سەرئاو
- زۆر مانەوە لە تەوالێت
- زیادبوونی غازات و ھەڵاوسانی سک
- نەمانی حەزی خواردن و ھەست کردن بە تێری
- پیسایی ڕەق و ووشک دەبێت
ھۆکارەکانی ئهم حاڵهته:
لە ڕاستیدا قەبزی نەخۆشی نیە بەڵکو دەرکەوتەی کۆمەڵێک نەخۆشی جیاوازە.
1- گرژی یاخود ھاری کۆڵۆن
2- نەجووڵان و کەوتن لە جێگەدا
3- نەخواردنی سەوزە و میوە
4- وشک بوونەوە و نەخواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو
5- غودەی ( پەریزادە ) تەمەڵ
6- نەخۆشی گەنم و ھەستیاری ڕیخۆڵەکان
7- نەخۆشی شەکرە و سست بوونی گورچیلەکان
8- پارکنسۆن و نەخۆشیەکانی تری دەمارەکان
9- ھەوکردنی درێژ خایەنی ڕیخۆڵەکان
10- کاریگەری لاوەکی زۆرێک لە دەرمانەکان وەک دژە ترشەڵۆک و دژە پەرکەم و ھەندێ دەرمانی نەخۆشی دڵ و ئازارشکێنەکان ھتد
11- زیادڕەوی کردن لە بەکارھێنانی دەرمانی ڕەوانی
12- ھۆکاری تر وەک گیرانی ڕیخۆڵە و مایەسیری و قڵشی کۆم و شێرپەنجەی کۆڵۆن
ڕێنمایی و خۆپارێزی و چۆنیهتی چارهسهر :
1- ڕاوێژ و سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بۆ دڵنیابوون لە بوونی ھۆکارێک بۆ قەبزیەکە
2- خواردنی سەوزە و میوە و دانەوێڵە کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ وەک سڵق و کەوەر و کەرەوزو کێزەر و پرتەقاڵ.
3- زیاتر خوردنەوەی بڕی پێویستی ئاو و شلەمەنییەکانی تر .
4- گرنگی دان بە جووڵە و وەرزش کردن بەشێوەیەکی دروست بەتایبەت لەکاتی دووگیانی و بەساڵاچووندا .
5- دوور کەوتنەوە لە قەلەقی و تەنگژەی دەروونی
6- کەمتر خواردنی سورەکراوە و برنجی سپی .
AM:11:58:20/06/2019
ئهم بابهته 11212
جار خوێنراوهتهوه