به‌وێنه.. په‌یكه‌ره‌كه‌ی مارلین مۆنرۆ دزرا
وێستگە ستایل-
په‌یكه‌ری ناوداری ماریلن مۆنرۆ به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه له لایه‌ن كه‌سێكی نه ناسراوه‌وه دزرا كه له‌به‌رزیه‌كی دوو نهۆمی دانراوه.
میچ ئۆڤاریل له‌لۆس ئه‌نجلس ده‌ڵێت " كه‌سێك به‌سه‌ر بورجه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتووه له شه‌قامی ناوداری هۆلیوود و په‌یكه‌ره‌كه‌ی بڕیوه‌ته‌وه و جێ په‌نجه‌ی كه‌سه تاوانباره‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه"
ساڵی 1994 وه‌ك ڕێزگرتنێك له‌و خانمانه‌ی له كاری سینه‌مایدا ده‌ركه‌وتوون و جگه له مارلین مۆنرۆ په‌یكه‌ر بۆ "لدۆ لۆریس و دیل ریۆ و مای ویست و ئانا مای وونگ" دروستكراوه.
ماریلن مۆنرۆ ناوی ڕاسته‌قینه‌ی جین مۆرتنسۆن ه و و یه‌كێك بووه له خانمه ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی هۆلیوود و ساڵی 1962 له دۆخێكی گوماناویدا كۆچی دوایكردوه.
AM:11:46:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4260
جار خوێنراوه‌ته‌وه