‌پیاوان داوای هاوسه‌رگیری له‌م خانمانه‌ ده‌كه‌ن

وێستگە ستایل-

هاوسه‌رگیری پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگه‌ و دروستكردنی ژیانێكی نوێیه‌، پیاوان بۆ هاوسه‌رگیری ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌ی‌ خانمان دیاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵیان ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن.

1- ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ توانای دارایی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت و سه‌ربه‌خۆ بێت به‌ جۆرێك پیاو هه‌ست به‌وه‌ نه‌كات ته‌واوی بارگرانی ژیانی داهاتووی له‌سه‌ر شانی ئه‌و ده‌بێت و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ یارمه‌تی ده‌دات و پشتیوانی ده‌بێت.

2-ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ خاوه‌نی كه‌سایه‌تی خۆی بێت و كێشه‌كانی ژیانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات و به‌رگه‌ی‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی هاوسه‌رگیری بگرێت.

3-پیاو كاتێك داوای هاوسه‌رگیری له‌ ئافره‌تێك ده‌كات له‌وه‌ دڵنیایه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ خۆش ده‌وێت و ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كات خێزانی له‌گه‌ڵ پێكبهێنێت.

4-تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنی ئافره‌ت زۆر گرنگه‌ لای پیاو به‌ جۆرێك پیاوان داوای هاوسه‌رگیری له‌ ئافره‌تێك ناكه‌ن كه‌ بزانێت گرفتی بۆ دروست ده‌كات و ئابڕوی ده‌بات .

5-زۆر گرنگه‌ ئافره‌ت ئه‌رك و ماف و به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ژیانیدا بزانێت و نرخی هاوسه‌ر و هاوبه‌شی ژیانی خۆی لابێت به‌م جۆره‌ خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر دروست ده‌كات.


AM:10:03:20/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 4016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل