به‌وێنه.. ئاژه‌ڵێكی نوێ دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
جۆرێكی نوێ له پشیله له لایه‌ن زاناكانه‌وه له دورگه‌ی كورسیكا ی ئیتاڵی دۆزرایه‌وه و خرایه لیستی ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه و ئه‌م جۆره پشیله‌یه له ته‌واوی جۆره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه جیاوازه.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی "میترۆ" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م جۆره پشیله‌یه قه‌باره‌ی گه‌وره‌تره له‌چاو جۆره‌كانی دیكه‌ی پشیله و گوێچكه‌كانی پانتره.
درێژی ئه‌م پشیله ئیتاڵیه 90 سانتیمه‌تره واته له سه‌ریه‌وه هه‌تا كلكی و سمێڵی كورته و ددانه‌كانی به‌هێزه و له‌سه‌ر پێكانی په‌ڵه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ هه‌یه و پێشتریش ئه‌م پشیله‌یه له ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه به‌ڵام له ڕووی زانستیه‌وه پۆلێن نه‌كراوه و نه‌خراوه‌ته‌وه ڕیز به‌ندی ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه و ئه‌م ئاژه‌ڵه یه‌كێكه له‌وانه‌ی زیاتر ئاره‌زووی خۆشاردنه‌وه ده‌كات له ڕۆژدا و به شه‌وان چالاك ده‌بێت و ئه‌مه‌ش وایكردوه ناوبنرێت" پشیله‌ی ڕێوی"
له ئێستادا ته‌نها 16 دانه له‌م پشیله له دوورگه‌كه هه‌یه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ئیتاڵیا و پارێزه‌رانی ژینگه له ناوچه‌كه هه‌وڵی پاراستنی ئه‌م ئاژه‌ڵه ده‌ده‌ن له له‌ناو چوون.
AM:09:56:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4904
جار خوێنراوه‌ته‌وه