‌هه‌ڵه‌یه‌كی باوی دایكان گرفت بۆ منداڵ دروست ده‌كات

وێستگە ستایل-


به‌هه‌ڵه‌ گرتنه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی شیر بۆ منداڵ كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی دروست ده‌كات بۆی، له‌م بابه‌ته‌وه‌ دكتۆر هونەر جمال پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان و تازە لە دایک بووان كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی پێشكه‌ش به‌ دایكان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ چیتر منداڵه‌كانیان توشی دۆخێكی نه‌خوازراو نه‌بن به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ئه‌مانه‌وه‌.

سه‌ره‌تا پێش دەست پێ کردن دەبێت دەستت بشۆی و شوشەی شیرەکە بە فلچەی تایبەت بشۆی و ئاو لە مەمەی شیرەکە بدەی و دواتر مەمەکە لەناو ئا ودا گەرم بکەیت تا پاک بێت و دوور بێت لە بەرکەوتەی میکرۆبی دواتر ئەم دوانزە هەنگاوە کورتەی دەوێت:

1-خاوێنكردنه‌وه‌ی‌  سەری ئە و مێزەی کە شیرەکەی تێدا ئامادە دەکرێت.

2-دەست شتن بە ئاو و سابوون.

3- ئاو گەرم کردن بە کتری کارەبای تا کتریەکە دەکوژێتەوە.

4- خویندنەوەی زانیارییەکانی سەر قتووە شیرەکە(ئەوانەی کە عەیارە شیرەکانیان گەورەیە یەک عەیارە بۆ دوو رەقەم ئاوە،ئەو شیرانەی کە عەیارەکانیان بچوکە یەک عەیارە بۆ یەک رەقەم ئاوە)

5- ئاوە گەرمەکە بکرێتە ناو مەمەی شیرەکەوە تا کەمتر لە نیو كاتژمێر چاوە رێبکە (ئەگەر دوای ئاوە گەرمەکە ڕاسته‌وخۆ  شیرەکەی تێ بکرێت ئەوا ئەگەری هەیە هەریەک لە فیتامین B1 ,B6 ,B 9 تێک بشکێ،بۆیە دە بێت چاوە رێ بکرێت تا نزیکەی نیو كاتژمێر)

6- ئێستا دەتوانیت شیرەکە بکەیتە ناو مەمەکە(بە هێچ شێوەیەک نابێت عه‌یارەی شیرەکە قەلا بکەیت یان کەمتری لە عه‌یارەی شیرەکە تێبکەیت چونکە مەترسیدارە)

7- لەسەر خۆ شیرەکە راوەشێنە.

8- ئەگەر هەستت کرد شیرەکە گەرمە بیخە بەردەم بە لوعە یان لە ناو ئاوێکی ساردا دایبنێ.

9-دوای لە ئاوەکە دەریبێنە و مەمەکە ووشک بکەرەوە.

10- پێش ئەوەی شیرەکەی پێبدەی کەمیک بخەرە سەر مەچەکت ئەگەر شلە تێن بوو کارەکەت تەواوە ،ئەگەر گەرم بوو پێوویستە سارد (شلەتین)ی بكه‌یته‌وه‌.

11- ئێستا شیرەکەی پێبدە ئامادەیە.

12- دوای دوو كاتژمێر ئەگەر شیرەکە مایەوە نابێت بە کاربێت.

تێبینی:گرتەنەوەی شیر کارێکی ئاسانە بەلام ئەگەر شیر بە شیَوەیەکی زانستی ئامادە نە کرێت ئەوا لێکەوتەی خۆراکی وتەندرستی خراپی لێدەکەوێتەوە (لەوانە بەد خۆراکی و گەشکە وسک چوون و رشانەوە و هەوکردن ..هتد)


AM:09:08:20/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 5696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل