به‌وێنه.. ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی ڤان كوخ بۆ كۆتای هێنان به ژیانی به‌كاریهێناوه ده‌فرۆشرێت
بڕیار وایه ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی وێنه‌كێشی ناوداری جیهانی ڤان كوخ له‌ڕێیه‌وه كۆتای به ژیانی خۆی هێناوه پێی له فرۆشتنێكی ئاشكرادا له " Drouot" له پاریس به بڕێیك پاره‌ی خه‌یاڵی بۆ فرۆشتن نمایش بكرێت.
ئه‌م ده‌مانچه‌یه له لایه‌ن جوتیارێكه‌وه له كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی دۆزراوه‌ته‌وه دوای شه‌ست ساڵ له خۆكوشتنی وێنه‌كێشی ئه‌ڵمانی ڤان كوخ كه ساڵی 1960 خۆی كوشتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕونكردنه‌وه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر ده‌مانچه‌كه نه‌دراوه به‌ڵام ساڵی 2012 مێژوو نوسی فه‌ڕه‌نسی" ئالان روان" له كتێبێكدا وورده‌كاری ئه‌م ده‌مانچه‌یه‌ی باسكردووه.
ئه‌وه‌ی ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌م ده‌مانچه‌یه هه‌مان ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌یه كه ڤانكوخ بۆ خۆكوشتن به‌كاریهێناوه ئه‌وه‌یه كه نزیكه‌ی زیاتر له 50 ساڵه له ژێر گڵ‌دا شاردراوه‌ته‌وه و نرخه‌كه‌شی 45 بۆ 67 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت.
AM:08:55:20/06/2019