ڤیدیۆ: ئه‌نجێلا مێركل بۆ ماوه‌ی 50 چركه ده‌له‌رزێت.. دۆخی ته‌ندروستی گومانی دروستكردووه
وێستگە ستایل-
خانمه ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی "ئه‌نجێلا مێركل" له دواین ده‌ركه‌وتنیدا و له‌كاتی پێشوازی كردن له سه‌رۆكی ئۆكرانیا "فۆلۆدمیر زیلینسكی" له به‌رلینی پایته‌خت بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك زۆر به توندی ده‌له‌رزێت و ئه‌م بابه‌ته‌ش گومانی لای زۆر كه‌س دروست كردووه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت مێركل له ته‌نیشت زیلینسكی وه‌ستاوه و سرودی نیشتیمانی هه‌ردوو وڵات ده‌ڵێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی خراپی باری ته‌ندروستی و له‌رزینی مێركل ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام چالاكیه پرۆتۆكۆلیه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه برد.
له كۆنگره ڕۆژنامه نوسیه‌كه‌شیاندا مێركل به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 3 په‌رداخ ئاوی خوارده‌وه و وای ده‌رخست كه دۆخی ته‌ندروستی باشه و تاكه هۆكار بۆ هه‌ڵله‌رزینی جه‌سته‌ی تینوێتی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی له‌شی بووه.
AM:09:58:19/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4960
جار خوێنراوه‌ته‌وه