موزیك ئازاری توشبوانی شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه كۆمه‌ڵێك له زاناكان له زانكۆی Taipe ی پزیشكی ئه‌نجامیانداوه تیایدا هاتووه گوێگرتن له موزیك توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازار و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی هه‌یه كه توشبوانی شێرپه‌نجه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
كوی- ڕۆ تشۆ وه‌ك یه‌كێك له‌و توێژه‌رانه‌ی به‌ژداری توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه ده‌ڵێت"ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامانداوه تیایدا كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت به‌ژداربوون كه توشبوو بوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك و هه‌فتانه بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ گوێیان له موزیك گرتووه باری جه‌سته‌ی و ده‌رونیان زۆر باش بووه و هه‌ستكردنیان به ئازار و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی نان خواردن كه‌مبۆته‌وه"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له توێژینه‌وه‌كه‌دا بۆ ماوه‌ی 6 هه‌فته له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وام بوون ئه‌وه هه‌ستكردنیان به ئازار گه‌یشتۆته 5 خاڵ و ئه‌وانه‌ش بۆ ماوه‌ی 12 هه‌فته گوێیلن له موزیك گرتووه ئه‌وه بۆ هه‌ستكردنیان به ئازار كه‌متر بۆته‌وه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و ئه‌وانه‌ش كه بۆ ماوه‌ی 24 هه‌فته گوێبیستی موزیك بوون ئه‌وه هه‌ستكردنیان به ئازار زیاتر كه‌مبۆته‌وه له كۆمه‌ڵه‌ی دوهه‌میش"
به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م چاره‌سه‌ره جیاوا.ه باری جه‌سته‌ی و ده‌رونی نه‌خۆش ئارام ده‌كاته‌وه نه‌خۆش كه‌مێك ئه‌وه‌ی بیر ده‌چێته‌وه كه توشبووه به شێرپه‌نجه و هه‌ستكردنی به به‌خته‌وه‌ری و خۆشحاڵی زیاتر ده‌بێت.
AM:09:16:19/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1908
جار خوێنراوه‌ته‌وه