دوباره كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه جیابوونه‌وه‌ت له هاوسه‌ره‌كه‌ت نزیك ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
دروستكردنی خێزانێكی ئاسووده چه‌ند بنه‌مایه‌كی گرنگی پێویسته، دوباره كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوبه‌ش دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه زیاتر ده‌كات و باشتر وایه لێیان دوور بكه‌ویته‌وه.
1- دوا خستنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان:
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خێزانی به پته‌وی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه له‌كاتی خۆیدا له‌جیاتی دواخستنی .
2-باسكردنی كێشه كۆنه‌كان له كاتی ده‌مه بۆڵه‌ی نێوان هاوسه‌ره‌كان:
ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت كێشه ده‌كه‌وێته نێوانتان ئه‌وه باشتر وایه له وتنه‌وه و باسكردنی كێشه كۆنه‌كانتان دوور بكه‌ونه‌وه.
3-باسكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ت به خراپه:
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوبه‌شی ژیانت زۆر باشیش نه‌بێت ئه‌وه باسكردنی به خراپه لای خه‌ڵك پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تۆ و ئه‌و كه‌مده‌كاته‌وه.
4- به‌راورد:
هیچكات به‌راوردی هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌كه به كه‌سی دیكه و به‌و شێوه‌یه بته‌وێت كه هه‌یه.
5-ڕێز نه‌گرتن له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌رامبه‌ر :
ڕێز له تایبتمه‌ندی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بگره و ڕوبه‌رێك له ئازادی پێ ببه‌خشه.
AM:11:57:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3392
جار خوێنراوه‌ته‌وه