هۆکاره‌کانی زۆری لیکی ناوده‌م له شه‌ودا
وێستگە ستایل-
زۆری لیکی ناوده‌م له شه‌و دا له لای زۆر نه‌خۆش و دایکان و باوکان و هاوڵاتیانه‌وه وا ده‌زانرێت که نیشانه‌ی بوونی کرمی ناو ڕیخۆڵه‌وه ڕوو ده‌دات، به‌ڵام دووره له ڕاستیه‌وه و تووشبوون به کرمی ناو ڕیخۆڵه‌کان و نابێته هۆی زۆری لیکی ناو ده‌م نه له شه‌و ، نه له ڕۆژدا و له‌م بابه‌ته‌شدا دكتۆر كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك ڕونكردنه‌وه‌ی ته‌واو ده‌دات.
هۆکاره‌کانی زۆری لیکی ناوده‌م له شه‌ودا :
1- هه‌وکردن و برینی ناو ده‌م به بۆنه‌ی ڤایرۆسه‌وه .
2- هه‌وکردنی قورگ ، له‌وزه‌تێن ، جیوب ( گیرفانه هه‌وایه‌کان ) .
3- زۆر خواردنی خۆراکی ترش و مزرمه‌نیه‌کان .
4-خانمان له کاتی سکپڕی دا .
5- کێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی تڕشه‌ڵۆکی گه‌دده.
6- ددان نه‌شتن و پاک نه‌کردنه‌وه‌ی، بوونی تاقمی ددان.
7-بوونی هه‌وکردنی به‌هێزی وه‌ک نه‌خۆشی سیل یان ڕێبیز ( ده‌رده هاری دوا گه‌ستنی سه‌گه‌وه ).
8- له جێ چوون یان شکاوی شه‌ویلگه.
9- پێوه‌دانی جاڵجۆڵکه‌ی ژه‌هراوی ، خواردنی قارچکی ژه‌هراوی.
10- ژه‌هراوی بوون به زه‌رنیخ یان مس یا گۆگرد .
11- ددان هاتن له مناڵانی ساوا .
12- به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمانی دژه خه‌مۆکی یان چاره‌سه‌ری ئه‌لزه‌هایمه‌ر.
13- بوونی ئازارێکی زۆر له ناو سک دا.
هۆكاره‌كانی قووت نه‌دانی لیک به هۆی کردنه‌وه‌ی ده‌م :
1- هه‌ناسه‌دان له ڕێی ده‌مه‌وه به هۆی گیرانی لووته‌وه یان خه‌وی قووڵه‌وه یا قه‌ڵه‌وی یان نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندمی هه‌ناسه‌وه.
2-خه‌وتن له سه‌ر لا یان شێوازی هه‌ڵه‌ی نووستن .
3-دانه‌خستنی ده‌م و لێو به ته‌واوی.
4- گه‌وره بوون یان هه‌وکردنی زمان یان نه‌بوونی توانای جوڵانی زمان به باشی .
5- هه‌ندێک نه‌خۆشی وه‌ک پارکنسۆن یان پوکانه‌وه‌ی ماسولکه و ده‌ماره‌کان .
6- هه‌ندێكجار بینینی خواردنی ترش یان توند له خه‌ودا یان تام کردن یان بینینی خواردنی ترش یان توند پێش خه‌وتن .
AM:09:01:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 9892
جار خوێنراوه‌ته‌وه