‌هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئاوی سپی چاو

وێستگە ستایل-


هۆکاری تەواوەتی دروستبوونی ئاوی سپی نەزانراوە، بەڵام چەندین هۆکاری هاندەر هەیە بەشدارن لە دروستبوونیدا، وەکو:

1- تەمەن: هەتا تەمەن زۆرتر بێت ئەگەری دروستبوونی ئاوی سپیش زۆرتر دەبێت.

2- تیشکی خۆر: هەتا تیشکی بەهێزی هەتاو زیاتر بدات لە چاو، ئەگەری دروستبوونی ئاوی سپیش زیاتر دەبێت.

3- بۆماوەیی: زۆرجار کەسی توشبوو، باوان یان خوشک و برای هەمان نەخۆشی ئاوی سپییان هەیە.

4- بوونی نەخۆشی جەستەیی و هەناوی: وەکو نەخۆشی شەکرە، فرەهەستیاری پێست، نەخۆشی پوکانەوەی ماسولکەیی و ...هتد.

5- بەکارهێنانی دەرمان بۆ ماوەیەکی زۆر، وەکو ستیرۆیدەکان، دێکسامیسازۆن، بێتامیسازۆن، هایدرۆکۆرتیزۆن، پریدنیزۆلۆن ....هتد

6- بەرکەوتن و بریندابوونی چاو بە زەبری دەرەکی زۆرجار ئاوی سپی درووست دەکات.

7- هەندێک جار بەرکەوتنی تەزووی کارەبا، یان چارەسەری تیشکی بۆ چارەسەری شێرپەنجە، یان بەرکەوتنی تیشکی بەهێزی ژێر سوور بە تایبەت لەو کەسانەی شوشەچین دەبنە هۆی دروستبوونی ئاوی سپی.

8- نەخۆشی چاو: هەندێک نەخۆشی چاو دەبنە هۆی دروستبوونی ئاوی سپی، وەکو: هەوکردنی ڕەنگینەی چاو، چاوکزی زیاتربێت لە ٦ پلە، شەوکوێری و هەندێک نەخۆشی تر.

9- زگماکی: هەندێک جار مناڵی تازە لەدایکبوو ئاوی سپی هەیە.

10- نەشتەرگەری چاو بۆ نەخۆشی تر لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی ئاوی سپی، وەکو نەشتەرگەری تۆڕەی چاو و ئاوی ڕەش.

دکتۆر ماکۆک محمد 

پزیشکی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو


PM:12:32:17/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 3144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل