هۆكارن بۆ زیاد بوونی كێش
وێستگە ستایل-
به ته‌نها ڕێجیم و که‌مکردنه‌وی خواردن و وه‌رزش نابێته هۆی دابه‌زینی کێش چونکه تێک چوونی هۆرمۆنه‌کانی له‌ش یه‌کێکه له هۆکاره گرنگه‌کانی زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی که وه‌ک پێویست تیشکی نه‌خراوه‌ته سه‌ر، دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌و هۆرمۆنانه ده‌كات كه ده‌بنه هۆی زیاد بوونی كێش ئه‌و كاته‌ی به بڕی پێویست نه‌كرێنه جه‌سته‌وه.
گرنگترین ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی ده‌بنه هۆی زیاد بوونی کێش :
1- هۆرمۆنی غودده‌ی ده‌ره‌قی : کاتێک هۆرمۆنه‌کانی که‌متره له ئاستی ئاسایی که به ( سستی غودده‌ی ده‌ره‌قی ) ده‌ست نیشان ده‌کرێت و له کوردستان زۆر باوه چونکه دوورین له ده‌ریاوه، پێویسته ئه‌و که‌سه پشكنینی خوێن بکات بۆ (TSH ,T3 ,T4 ) .
2- ئه‌نسۆلین : له لایه‌ن په‌نکریاسه‌وه ده‌ڕێژرێت بۆ به‌کارهێنانی گلوکۆز یان هه‌ڵگرتنی وه‌ک چه‌وری له‌ناو له‌ش دا، به‌م شێوه‌یه‌ش ئاستی شه‌کر ڕاده‌گرێت له خوێن دا ، به‌ڵام زۆر خواردنی شیرینی و چه‌وری و خواردنه‌وه گازی و کحولیه‌کان و برنجی سپی و ئاردی سفر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌ش به‌رگری به‌رامبه‌ر ئه‌نسۆلین دروست بکات و هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین کاریگه‌ری که‌م بێته‌وه هه‌رچه‌نده په‌نکریاس زۆری لێ دروست بکات .
3-هۆرمۆنی لێبتین : که به هۆرمۆنی تێربوون ناسراوه وله لایه‌ن خانه چه‌وریه‌کانی له‌شه‌وه دروست ده‌کرێت و کاتێ به‌رز ده‌بێته‌وه هه‌ست به تێری ده‌که‌یت به‌ڵام خواردنی شیرینی زۆر و دروستکراو ده‌بێته هۆی کۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له جگه‌ر و به‌شه‌کانی تری له‌ش، ئه‌مه‌ش ده‌بێته کاریگه‌ری هۆرمۆنی لێبتین که‌مبێته‌وه و هه‌ست به تێر بوون نه‌که‌یت و زیاتر بخوێت .
4- هۆرمۆنی گریلین : که به هۆرمۆنی برسیه‌تی ناسراوه و به زۆری له لایه‌ن خانه‌کانی گه‌دده و به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌م له ڕیخۆڵه و مێشک و په‌نکریاسه‌وه دروست ده‌کرێت، کاتێ ئاستی به‌رزتره له ئاسایی ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی .
5- هۆرمۆنی کورتیزۆن : له قه‌له‌قی و دڵته‌نگی و خه‌مۆکی و ترس و توڕه‌یی و شه‌ونخوونی زیاد ده‌کات و ده‌بێته هۆی به‌رزی ئه‌نسۆلین و کۆبونه‌وه‌ی چه‌وری و قه‌ڵه‌وی .
6- گلوکۆکورتیرۆید : ده‌بێته هۆی سوتاندی چه‌وری و پڕۆتین له له‌ش دا و ڕاگرتنی ئاستی ئاسایی ئه‌نسۆلین ، که‌می ئه‌م هۆرمۆنه ده‌بێته هۆی زیاد بوونی کێش.
7- میلاتۆنین : که به هۆمۆنی خه‌و ناسراوه ، شه‌ونخوونی و تێک چوونی خه‌و ده‌بێته هۆی که‌می میلاتۆنین و که‌م بوونی هۆرمۆنی گه‌شه، ئه‌مه‌ش هۆکارێکی گرنگی قه‌ڵه‌ویه .
8- هۆرمۆنی شیر : به‌رزی ئه‌م هۆرمۆنه له هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زدا هه‌ندێ جار ده‌بێته هۆی زیاد بوونی کێش .
- له خانمان دا ئه‌م هۆرمۆنانه‌ش کاریگه‌ریان هه‌یه :
1- ئیسترۆجین : که‌می ئه‌م هۆرمۆنه‌ش ده‌بێته هۆی زیاد بوونی کێش و که‌م ده‌کات له‌م حاڵه‌تانه:
-کۆنیشانه‌ی کیسی هێلکه‌دان.
- زۆر خواردنی شیرینی و چه‌وری و ڤاست ڤوود ؛ وه‌ک هه‌مبه‌رگر و گه‌س و که‌نتاکی .
-وه‌ستانی سووڕی مانگانه .
2- پڕۆچیسترۆن : بۆ نموونه کاتی به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژی مناڵ بوون .
3- تێستیتڕۆن : هه‌رچه‌نده به هۆرمۆنی نێرینه ناسراوه به‌ڵام له ڕه‌گه‌زی مێ دا هه‌یه و ئه‌گه‌ر که‌م بێت ده‌بێته هۆی زیاد بوونی کێش .
PM:12:24:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3508
جار خوێنراوه‌ته‌وه