ڤیدیۆیه‌كی قه‌مه‌ر له گه‌رماو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سه‌رقاڵ كردووه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی "قه‌مه‌ر" ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌تی خۆی له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له یه‌كێك له گه‌رماوه‌كانه له ئوتێلێك له مه‌غریب.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م خانمه قژی به ئامێری وشككردنه‌وه‌ی ده‌ست وشك ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ی نوسیویه‌تی" ئه‌مه ته‌نها بۆ ده‌ست نییه ده‌توانن بۆ قژیش به‌كاری بهێنن"
ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌بوونی ده‌نگی پیاوێكه له ڤیدیۆكه‌دا و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاتر له هه‌زار جار بینراوه و كۆمێنتی زۆری له‌سه‌ر درا و به‌شێك له‌وانه هۆشداری به قه‌مه‌ر ده‌ده‌ن كه ئه‌م ئامێره هه‌ڵگری بڕێكی زۆری به‌كتریایه و شیاو نیه به‌م جۆره به‌كاریبهێنێت.
AM:10:26:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 14640
جار خوێنراوه‌ته‌وه