وێنه‌یه‌ك واتلێده‌كات ده‌رمانی ددان بۆ چاره‌سه‌ری سوتان به‌كارنه‌هێنیت
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س مه‌عجونی خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان بۆ چاره‌سه‌ری سوتاوی به‌كارده‌هێنن به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار به‌ڵام بێ ئاگا له‌وه‌ی كه ڕه‌نگه هه‌ندێكجار ئه‌م چاره‌سه‌ره كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌تر دروست بكات.
پزیشكێكی مالیزی وێنه‌ی ده‌ستی ئافره‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه كه مه‌عجونی ددانی بۆ چاره‌سه‌ری سوتانی ده‌ستی به‌كارهێناوه و به‌هۆیه‌وه ده‌سته‌كانی توشی حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار بووه و ده‌ستی ئاوساوه و به‌هۆیه‌وه حاڵه‌ته‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ دروستبوونی كه‌ڕوو له‌سه‌ر ده‌ستی.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" حاڵه‌تی زۆر جیاواز سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان بۆ سوتان چه‌ندین ڕێگه‌ی جیاوازیان به‌كارهێناوه له‌وانه‌ش هێلكه و ئارد و زه‌یت"
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی "The Sun" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه له كاتی سوتانی ئاسایی‌دا باشتر وایه به ئاوێك كه پله‌ی گه‌رماكه‌ی 15 بۆ 20 پله بێت به‌كاربهێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سوتاویه‌كه‌یان قوڵه باشتر وایه ڕاسته‌وخۆ بچنه لای پزیشك بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سوتاوی سه‌ر پێسته‌كه‌یان لانه‌به‌ن چونكه دۆخه‌كه‌یان زۆر خراپتر ده‌كات و هه‌ر ئێكسسوارێكیان به‌خۆیانه‌وه كردبێت كه له شوێنی سوتاویه‌كه بێت پێویسته لاببرێت.
AM:10:07:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6708
جار خوێنراوه‌ته‌وه