دوای 17 ساڵ میسر مۆزه‌خانه گه‌وره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر ئاشكرای كرد هه‌فته‌ی داهاتوو له به‌روارێكی نوێ‌دا مۆزه‌خانه‌ی میسر ی گه‌وره به‌ڕووی گه‌شتیاره‌كان ده‌كرێته‌وه.
نادر سه‌عد وه‌ك وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر ئاشكرای كرد سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته شه‌ممه ده‌رگای مۆزه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی میسر ده‌كاته‌وه و له‌كاتێكدا پێشتر وا بڕیار بوو كۆتای ساڵی 2020 بكرێته‌وه.
له ساڵی 2002 ه‌وه واته 17 ساڵ به‌ر له ئێستا كاركردن له‌م مۆزه‌خانه‌یه ده‌ستی پێكردووه و هه‌فته‌ی داهاتوش چاوه‌ڕوانی كۆتای دێت و گه‌شتیاره‌كان ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م شوێنه‌بكه‌ن كه ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری هه‌رمه‌كانه‌وه زیاتر له 50 هه‌زار پارچه‌ی مێژووی تیادایه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین سه‌رده‌می جیاواز.
هه‌موان هیوای ئه‌وه ده‌خوازن كه ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ببێته شوێنێكی نوێ بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران.
AM:09:45:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1640
جار خوێنراوه‌ته‌وه