به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ت بزانه ده‌بێت باڵای چه‌ند بێت
وێستگە ستایل-
به‌شێك له دایكان و باوكان گرفتی ئه‌وه‌یان هه‌یه و به‌رده‌وام پرسیاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌یان ده‌بێت باڵای چه‌ند بێت؟، دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان ڕیز به‌ندیه‌كی به‌رزی باڵای منداڵی دیاریكردوه له یه‌كه‌م ڕۆژی له‌دایكبوونی منداڵ هه‌تا ده‌گاته ته‌مه‌نی 5 ساڵ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی به‌رده‌وام دایكان و باوكان دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه هه‌تا زیاتر به‌رچاو ڕوونبن.
له‌كاتی له‌دایكبووندا به‌رزی باڵای منداڵ ده‌بێت 50 سم بێت
ته‌مه‌نی 6 مانگی: 66 سم
ته‌مه‌نی 1 ساڵی: 75 سم
ته‌مه‌نی 2 ساڵ:78 سم
ته‌مه‌نی 3 ساڵ: 95 سم
ته‌مه‌نی 4 ساڵ: 100 سم
ته‌مه‌نی 5 ساڵ: 105 سم
دوای ته‌مه‌نی 5 ساڵی ساڵانه 5 بۆ 6 سم باڵا درێژ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر به‌م پێوه‌ره‌ی ئاماژه‌ی بۆ كراوه باڵای منداڵ به‌رز نه‌بوو ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی منداڵان بكه‌یت.
AM:09:25:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6092
جار خوێنراوه‌ته‌وه